۵ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

دوو چالاکی سیاسی کورد مەترسی ڕادەستکرانەوەی بۆ ئێرانیان لەسـەرە

چاونیوز: دوو چالاکی سیاسی کورد لە وڵاتی ڕۆمانیا و سوئێد مەترسی ڕادەستکردنەوە بۆ ئێرانیان لەسەرە. بە پێی زانیارییەکای چاونیوز، کاوان حەیدەری، ئەندامی حیزبی دێموکرات بۆ جاری دووهەم لە پارێزگای مونشن، باژێری ئێردینگ Erding، لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کراوەتەوە و دەیانهەوێت دیپۆرتی ڕۆمانی دەکەنەوە. وڵاتی ڕۆمانیا جاری پێشوو بڕیاری …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی، مەترسییەک بۆسەر ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی/ جەمیل سەرمەستی

چاونیوز: کاتێ کەسایەتی و شوناسی مرۆڤ دەشکێ، یان باشترە بڵێین دەپرتووکێ و ئەو کەسە بەهەر هۆکارێک توانایی و هێزی ئەوەی نابێ کە ئەو شکان و پەرتووکانە ڕێک بخاتەوە و بێهیوایی و بێهێزی بەسەریدا زاڵ دەبێ، لە ڕووی ناچارییەوە جەستە و فیزیکی خۆی وەکوو تەنیا شتێک دەبینێ کە دەتوانێ بەسەریدا زاڵ …

درێژەی بابەت »

اوەندی هەشتەگ فۆر کورد بۆ مەحکووم کردنی کوشتاری کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە

چاونیوز: ناوەندی هەشتەگ فۆر کورد بۆ مەحکووم کردنی کوشتاری کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە… دەقی بانگەوازەکە کە بۆ چاونیوز هاتووە: کوردستانیان و ئازادیخوازانی گشت جیهان! هەروەک ئاگادارن خەڵکی کوردستان و ئێران بە گشتی بە قەیرانێکی ئابووری تاقەت پڕووکێندا تێپەڕ دەبێ کە دەر ئەنجامی زیاتر لە چوار دەیە لە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەش لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی یەکشيممە ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە بەرزاییەکانی قەندیلی بەری لای پیرانشار تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لەم نێوە کۆڵبەرێک بەناوی حەمید ئەحمەدی فیشەکی بەردەکەوێ و بریندار دەبێ. شایەنی باسە، هاوکات دەگەڵ ئەم کەسە وەک پێشتر بڵاومان کردبۆوە، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی لە سنووری …

درێژەی بابەت »

گرووپی پارلمانتاران بۆ مافی مرۆڤ لە سوئێد، لەسەر ڕەوشی زیندانییەکی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام نامەیەکیان بۆ سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران نارد

چاونیوز: بەشێک لە پارلمانتارانی پارلمانی سوئید لە نامەیەکدا بۆ “ئیبراهیم ڕەئیسی” سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران نیگەرانیی خۆیان بۆ ڕەوشی “حەیدەر قوربانی” دەربڕی و داوایان کردووە ئەو زیندانییە کوردە بە شێوەی دادپەروەرانە دادگایی بکرێت. دەقی نامەی پارلمانتارانی سوئێدی: بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی! ئێمە گرووپێک لە پارلمانتارانی پارلمانی وڵاتی سوئید کە ئەم …

درێژەی بابەت »

ئەمنیەت و داد لە نیزامی دادی ڕێژیم دا / عەلی بداغی

چاونیوز: لە ڕەشەممەی دوو ساڵ لەوە پێشەوە کە برایم ڕەئیسی بە بڕیاری خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی سەرۆکایەتیی دەزگای دادی ئێرانی پێ سپێردرا، بابەتێک کە زۆری قسە لێ دەکرا، چاکسازی لە دەزگای قەزایی و “گۆڕانی بنەڕەتی لە نیزامی داد”ی وڵات‌دا بوو. ئەم گۆڕانەش حەوتووی ڕابردوو لە بەڵگەنامەیەک‌دا کە ناوی “دێکیۆمێنتی ئەمنیەتی …

درێژەی بابەت »

مەرگی کرێکارێکی خەڵکی ڕوانسەر و خۆکوژی مێرمناڵێکی دەڤەری پولدوختەر

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کرێکارێکی لاوی کورد، بە ناوی “یاسر سەعیدی” خەڵکی گوندی “حەسەن‌ئاوای شەلە”ی سەر بە ڕوانسەر بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆر، لە نزیک گوندی “بەوراوا” گیانی لەدەست دەدا. لەلایەکی دیکەوە بە پێێ هەواڵی “خۆڕاگری”، ڕۆژی پێنج شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵانە لە شاری پۆلدۆختەر …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز دەسبەسەر کرا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی سەقزی بە ناوی “حەسەن قادرنیژاد” ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ بەسەرداسەپاو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، …

درێژەی بابەت »

سێ زیندانی سیاسی کورد خەلکی شارەکانی شنۆ و نەغەدە لە زیندان ئازاد کران

چاونیوز: لە ماوەی چەند ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو زیندانی سیاسی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی عەلی ئیسماعیلی و هێمن ڕاغ(مامەشێخ) دوای تەواو بوونی دەورانی حوکمەکەیان لە زیندان ئازاد کران. عەلی ئیسماعیلی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر دەکرێ و دوای دوو مانگ لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە …

درێژەی بابەت »

ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە

چاونیوز: شەوی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری بڕوێشکانیی شاری بانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “یاسین فیکری” تەمەن ٢٢ ساڵیانە دەگرن و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن. ئەو کۆڵبەرە لاوە کە لە سنووری بڕوێشکانی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە سووکایەتی پێکراوە و ئازار و ئەشکەنجە …

درێژەی بابەت »