۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

سێ زیندانی بەندیخانەی ئورمییە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازارن

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، سێ زیندانی بە ناوەکانی “خدر قەوی‌ دڵ، هەژیر ئێران ‌نژاد و حوسێن سەروەری” کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کراون، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. ئەو سێ زیندانییە خەڵکی شاری سەردەشتن و لە بەندی لاوان و ١٥ی زیندانی …

درێژەی بابەت »

ئاگر گرتنی کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یۆنان

چاونیوز: کەمپی مووریا لە دوڕگەی لێسبووسی یونان ئاگری تێبەربووە و بەتەواوەتی چۆڵ کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، دەمژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمشەو چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، بەهۆکاری ناڕوون کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یونان بە تەواوەتی ئاگری تێبەربووە و لەلایەن پۆلیسی ئەو ناوچەیە چۆل کراوە. وەک دەگوترێ …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٥) شاروخ حەسەن زادە

چاونیوز: (درێژەی بەشی چوار)… کۆنڤانسیۆنه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌مووجۆره‌ جیاکاری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له‌ناو بردنی سه‌رجه‌م شێوازه‌کانی دووچاوه‌کی جیاوازی دانان به‌ دژی ژنان، کۆنڤانسیۆنی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ دژی ئه‌شکه‌نجه‌، کۆنڤانسیۆنی مافی مناڵان، که‌سانی که‌م ئه‌ندام و کۆنڤانسیۆنی پشتیوانی له‌ مافی کرێکارانی کۆچه‌ر و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌کانن بۆ زانیاری له‌سه‌ر ماف و …

درێژەی بابەت »

مردنی دوو کرێکار بەهۆی ڕووداوی کار

چاونیوز: دوو کرێکار لە ئیلام و نەوسوود بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩، شاگردێکی مکانیکی تازەلاو خەڵکی گوندی نەیسانە سەر بە شاری نەوسوود بە ناوی ”هەژار (محەمەد) شەریفی“ بە هۆی بەربوونی جەکی ماشێنێکی بارهەڵگر کە بەر …

درێژەی بابەت »

فەرماندەی هەنگی سنووری سەردەشت هەڕەشە لە کۆڵبەران دەکات

چاونیوز: فەرماندەی هەنگی سنووری سەردەشت وێڕای “دەستدرێژیکەر” ناو بردنی کۆڵبەران دەڵێ، زۆر بە توندی بەرەوڕوویان دەبینەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، وەرگیراو لە هەواڵدەری مێهر، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩، سەرهەنگ “سولەیمان بایرامی” لەدانیشتنێک دا دەگەڵ بە نێرینی خۆیان، باوەڕپێکراوان و خەڵکی جێ متمانەی ناوچەی سەردەشت، باسی …

درێژەی بابەت »

سێ کۆڵبەر بریندار بوون

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری شاری پاوە بە تەقەی هێزەکانی حکومەت و دوو کۆڵبەری تریش لە ئاکام پێکدادانی ماشێن لە شاری پاوە بریندار بوونە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی ١٦ی …

درێژەی بابەت »

باوکێک لە بۆکان دوای ئەوەیکە تاقە کوڕەکەی خۆی دەکوژیت، کۆتایی بەژیانی خۆی دێنیت

چاونیوز: باوکێک دوای سێ ڕۆژ لە خۆکووژی کوڕەکەی، ئەویش خۆی هەڵداوەسێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕەسوو ئەحمەدی کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی شاری بۆکان دوای ئەوەیکە تاقە کوڕەکەی بەناوی محەمەد ئەحمەدی لە ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٩، بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە خۆی کوشتبوو، دوای سێ ڕۆژ لە ١٧ی خەرمانان، ئەویش …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ماکۆ لە باژێری ئورمییە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “سدیق حەیدەری” تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری ماکۆ، لە سێ ڕێیانی سیلوانا سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »

بەندیخانەی مەزنی تاران(فەشافوویە) لە ڕەوشێکی قەیراناوی دایە

چاونیوز: زیندانیانی ڕاگیراو لە مەزنترین بەندیخانەی ئێران لە گەمارۆی قەیرانی مرۆیی دان. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بە وتەی یەکێک لە زیندانییەکانی کوردی ناو بەندیخانەی فەشافوویە(دوکتور ناسر فەهیمی)، ڕەوشی زیندانیانی ئەو بەندیخانە ڕۆژبەڕۆژ دژواتر دەبێ کە ناوبراو ئاماژەی بەو چەند خاڵەی بەرەوە داوە… ئاوێکی پیس کە بۆ خواردنەوە نابێ نزم …

درێژەی بابەت »

خوێن بایی زیندانییەک بە تاوانی “کوشتنی بەئانقەست” لە زیندانی ورمێ دابین کرا

چاونیوز: خوێن بایی زیندانییەک بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست” لە زیندانی ورمێ، بە ناوی “ئیبراهیم تاقە” خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن خێرخوازان و چالاکانی مەدەنییەوە دابین کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئیبراهیم تاقە لە دەمەقاڵە و شەڕێکدا، ٨ ساڵ پێش هاووڵاتییەکی دیکە کوشتبوو و لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران بە قیساس (ئێعدام) …

درێژەی بابەت »