۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ کەسێکی بە توندی بریندار کردووە

هەر ئێستا… تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ کەسێکی بە توندی بریندار کردووە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنێک بەناوی هەوارە ئێسک سەر بە دەڤەری شاری شنۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن ٤٢ ساڵە بەناوی عەزیز ڕونما بە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی دوو هاونیشتمانی کورد

چاونیوز: لە درێژەی گرتن و قۆڵبەست کردنی هاونیشتمانیان لە پیرانشار، دوو هاونیشتمانی دیکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو کەسی خەڵکی گەڕەکی شیناوێ سەربە شاری پیرانشار بە ناوەکانی سەلیم شوندە و هاشم مرادی دوای ئەوەیکە بانگی ئیتلاعاتی ئەو شارە …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی لە سەقز کوژران و دەسبەسەر کران

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و هاونیشتمانییەکی دیکەش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێگای سەقز دیواندەڕە بە گومانی هەبوونی باری قاچاغ تەقە لە ماشێنێک دەکەن و بەم هۆیەوە تووشی هەڵدێران دەبێ و …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان دوای لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی مەریوان بەناوەکانی ئیسماعیل ڕاستی، ئاراس قادری و موحسێن ڕەسایی دوای لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنیان …

درێژەی بابەت »

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان

چاونیوز: لە حەوت مانگی ساڵی ٩٩ی هەتاویدا، زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان تووشی ڕووداوی کاربوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، بەڕێوەبەری پزیشیکیی یاسایی کرماشان ڕایگەیاند کە لە حەوت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کرماشان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوون کە ٣٢ …

درێژەی بابەت »

زەوی قوتابخانەکان لە کوردستان دەکرێنە دووکان

چاونیوز: وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان زەوی قوتابخانەکان دەکات بە دووکان و بەکرێیان دەدات! یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندووە، ڕێژیم بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بودجەی خۆی پەنای بردووەتە بەر فرۆشتنی زەوی قوتابخانەکان. یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی شنۆ و سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سنووریی ئێران کوژران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۳۹۹، دوو کۆڵبەری خەڵکی ناوچەکانی شنۆ و ورمێ بە تەقەی ئانقەست و ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سنووری شنۆ لە شوێنەک نێوان پایگاکانی زورمازوو و ئێحسان کوژران. سەرچاوەیەک بە چاونیوزی ڕایگەیاند: کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی پرداوێ سەربە شاری …

درێژەی بابەت »

ڕاگواستنی بەندکراوێکی سیاسی بۆ شوێنێکی نادیار

چاونیوز: چەنگیز قەدەم خێر لە بەندیخانەی مەسجدسولێمانەوە بەرەو جێگایەکی ناڕوون گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، روژی سێ شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، چەنگیز قەدەم خێر زیندانی سیاسی خەڵکی کامیاران لە زیندانی مەسجدسلێمانی خوزستانەوە بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. چەنگیز ڕۆژی ١٤ی ڕەشەممەی ٩٨ لەهەمبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەگەڵ دانی …

درێژەی بابەت »

دوو کەسی دیکە لە پیرانشار دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکان لە پیرانشار دوو هاونیشتمانی دیکە لەو ناوچەیە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو ۲۸ی گەڵاڕێزانی ۹۹ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیان کوتایە سەر ئاوایی چیانە سەر بە شاری پیرانشار و دوو کەس بەناوەکانی زاهیر پەسوپیش و براکەی بەناوی فاروق پەسوپیش دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی دەڤەری هەورامان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران کوژرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی هەورامان تەخت بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە نیزامییەکان تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئێوارەی ڕوژی سێ شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی هەورامان تەخت سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە بەناوی سەعدی ڕۆستەم نژاد بە فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران …

درێژەی بابەت »