۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

لە پەراوێزی ٢٠ی ژوئن رۆژی جیھانی داکۆکی کردن لە مافی زیندانیانی سیاسی

چاونیوز: زیندانیانی سیاسی ژنی کوردلەچاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندادۆخێکی زۆرخراپتریان لەباقی زیندانیان هەیە و ڕۆژانە بەرەوڕووی سووکایەتی و بێ رێزی لەلایەن بەرپرسانی دادوەری و ئینتیزامی دەبنەوە.ژنانی زیندانی کورد ، زۆربەی کات لە کوردستان دوور دەخرێنەوە و جاری واشە لە ھێندێک ئیمتیاز بۆ بەندکراوێکی ئاسایی وەک دیدار و تەلەفوون کردن و …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە

چاونیوز: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر بەرزاییەکانی ئالانە لە سنووری حاجی عۆمەران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە. لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا کە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩ بڵاو بۆوە هاتووە: هەرچەندە ئەوە یەکەم جار نییە کە ئێران بە بیانووی لێدانی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمەکەیان بە تۆپخانە و هێزی مووشەکی …

درێژەی بابەت »

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی ناوەندیی سنە

چاونیوز: دوو زیندانی بە ناوەکانی “یووسف زەمانی” و “سینا مەردانی” لە زیندانی ناوەندیی سنە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونه. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو دوو زیندانییە لە بەندەکانی قورئانی ٢ی لاوان دان و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی سنە، بڵاوبووتەوە و بەرپرسانی زیندان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هیچ هەوڵکیان نەداوە. ئەو …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی خوێندکارێکی جوانڕۆیی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان

چاونیوز: خەلیل مورادی تەمەن ٣٢ ساڵ، خوێندکاری دەرمانسازیی زانستی پزیشکیی کرماشان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان گیانی لەدەست دا. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو خوێندکارە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بیروباوەڕی گرووپە مەزهەبییەکانی هەبووە و لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، لە دەرمانسازییەکەیدا، لە شوێنی کارەکەی لە …

درێژەی بابەت »

تووشبوونی چەندین بەندکراو بە پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی سنە

چاونیوز: ژمارەیەک لە بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی بەندیخانەش بەندکراوانیان لە مافی مرەخەسی بێ بەش کردووە. بە گوێرەی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کۆبوونەوەیەکیان بۆ بەندکراوان گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە چەندین بەندکراو تووشی پەتای …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی دووهەمین خوێندکاری کورد لە زانکۆی زانستی پزیشکیی کوردستان

چاونیوز: کچە خوێندکارێک بە ناوی “پگاە ئەلماسی” لە بەشی پزیشکیدا لە زانکۆی زانستی پزیشکی و خەدەماتی بێهداشتی و دەرمانیی کوردستان، بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەست دا. ئەو کچە خوێندکارە، خوێندکاری وروودیی ساڵی ٩٦ لەو زانکۆیەیە و هەتا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو خوێندکارە ناڕوونە. لەو پەیوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو، خوێندکارێکی …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری کورد لە تاران

چاونیوز: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری کورد لە تاران، چارەنووسی هێشتا نادیارە. بە پێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتا سەر ماڵی ”حەیدەر قوربانی“ چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی بزوەشی کامیاران، دانیشتووی تاران و دەستبەسەریان کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم …

درێژەی بابەت »

“سوهەیلا حیجاب” مانی لە خواردن گرت

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٩، “سوهەیلا حیجاب”، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت. ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەروەها بە نیشانەی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە ناڕوونیی چارەنووس و …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی ناوچەی مهاباد گیانی خۆی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی ناوچەی مهاباد لەکاتی کار کردن دا گیانی خۆی لەدەست دا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی وسووکەندی سەر بە شاری مهاباد بە ناوی “ناصر، ک” ٢٧ بەهۆی ڕووداوی کار گیانی خۆی لەدەست دا. ساڵانە کرێکارێکی زۆر لەبەر نەبوونی ستانداری کار …

درێژەی بابەت »

دوو هاووڵاتی مەریوانی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کران

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی١٣٩٩، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”یادگار دڵجوو“ و ”سەرکەوت عیبادی“ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی مەریوان بانگ کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی گشتی ئەو شارە گوازراونەتەوە. سەرکەوت عیبادی و یادگار دڵجو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی چوارەمی …

درێژەی بابەت »