۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی ئاوایی گەزگەسک سەر بە شاری خانێ(پیرانشار) بەناوی محەممەد قادری ئازەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەگیرێ و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات دەگوازرێتەوە. هەتا ئێستا نەزانراوە کە محەممەد بۆ چی گیراوە و تەنانەت …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٤) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی سێزدە… خەڵکی نیشتەجێی سەر ئەم زەوییە پان و پۆڕە لە بواری باوەڕمەندیی ئۆلی یەکدەست و یەک ڕەنگ نین، واتە تاکە دینێک دەستەڵاتی نییە و لەلایەکی تریشەوە، خەڵکی جیهان هەر هەمووی باوەڕی بە ئۆل و ئایینەوە نییە، کەوابوو بۆچوونی ئۆلی مافەکانی مرۆڤ لە باشترین فۆڕمی خۆی کە لە …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی خوڕەماوا کوژرا

چاونیوز: زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە بەندیخانەی خوڕەماوا لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لێ ئەستێنرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، زیندانییەکی خەڵکی هەرسین بە ناوی فەرهاد وسووقی دانیشتووی نوراوای لۆڕستان لەژێر ئەشکەنجەی هیزە ئەمنییەتییەکان گیانی لێ ئەستێندرا. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ناوبراو سێ حەوتوو لەمەوبەر بە تاوانی بەشداری لە کوشتنی کەسێکی خەڵکی …

درێژەی بابەت »

دوو کەس لە مەریوان و سەقز دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو کەسی تر لە شارەکانی مەریوان و سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ هێزەکانی ئیتلاعاتی سەقز هێرشیان بردووتە سەر ماڵی باوکی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵە بەناوی پویا بوستانی و بەشێوەیەکی پڕسووکایەتی ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواستووتەوە. سەرچاوەیەک لەمبارەوە ڕایگەیاند، …

درێژەی بابەت »

کەسێکی دیکە لە مەریوان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لە درێژەی گرتنی هاونیشتمانیان، کەسێکی تر لە ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان بەناوی هادی ڕەسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی بەسەرداسەپاو دژی …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانیی ناوچەی مەریوان دەسبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی ساری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، سێ هاونیشتمانی بە ناوەکانی سەلاح پوور‌کەیوان، ئاراس قادری و مۆحسێن ڕەسائی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کران. هۆکاری گرتن و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو …

درێژەی بابەت »

فاتمە دادوەند مانی لە خواردن گرت

چاونیوز: فاتمە دادوەند لە گیراوانی خەزەڵوەری ٩٨ لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردنی گرت. بەپێی هەواڵی چاونیوز، لەکاتێکدا فاتمە دادوەند ماوەی ٣ ساڵ و ٩مانگ حوکمەکەی خۆی لە بەندیخانەی ورمێ تێپەر دەکا، لە هەمبەر وڵام نەدانەوە و دژایەتی بەرپرسانی زیندان بۆ ئازاد کردنی بە پێبەندی ئەلێکترۆنی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانیەکی دیکە بە دانانی بارمتە بە شیوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی فاروق عەزیزی دوای قۆناغی لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، فاروق عەزیزی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. ئیدارەی ئیتلاعات بە بیانووی ئەوەی یەکێک لە منداڵەکانی فاروق …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی بەکۆمەڵی خەڵکی ئاوایی زەردۆیی

چاونیوز: هێزە ئیتلاعاتییەکان ٩ کەسی لە ژن و پیاوی خەڵکی ئاوایی زەردۆیی بەشی باینگانی پاوەیان دەسبەسەر و لە شوێنێکی نادیار ڕاگرتووە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، پێنج هاوونیشتمانی خەڵکی ئاوایی زەردۆیی سەر بە بە باینگان بەناوەکانی میلاد بابایی، سمکۆ مەحمودی، بێهنام وەیسی، ئەحمەد بیابانی و یاسر …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی ناوچەی سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی سەوڵاوا بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی دێوەزناو سەربە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە بەناوەکانی هیوا عەزیز پوور و نەسروڵڵا حەیدەرنیژاد پشتی دوو مانگ ڕاگرتن و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی …

درێژەی بابەت »