۲۹ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

پەروەندە سازی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بۆ دوو چالاکی کرێکاری

چاونیوز: ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، سکاڵای لەسەر “مەحموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” تۆمار کردووە و دۆسیەیەکی نوێی بۆ ئەو دوو چالاکە کرێکارییە پێک هێناوە. “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە فەیسبووکی کەسیی خۆیدا، نووسیویەتی: “ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، لەلایەن دادگوستەریی سەقزەوە نامەیەکم پێگەیشت کە خۆم بە لقی …

درێژەی بابەت »

دوو ساڵ زیندان بەسەر لاوێکی مەهابادیدا سەپا

چاونیوز: دادگای شۆرشی شاری مەهاباد لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی “بێهنام ئەلیاسی” کوڕی “فەتاحـ”ـی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرد. دادگای ئینقلابی مەهاباد، ئەو لاوە کوردەی بە “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە. ئەو لاوە کوردە، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانبار، پاش ئازار و ئەشکەنجەدانی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی دوو برای سنەیی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

چاونیوز: دوو برای سنەیی خەڵکی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی لە شاری سنە دوو برا بە ناوەکانی” تارق ڕەحیم پوور و بنیامین ڕەحیم پوور”، دانیشتووی سنە و خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ لە ماڵی خۆیاندا …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدوڵڵا ئەدوایی” خەڵکی گوندی “سلێن” لە ناوچەی هەورامان سەر بە شاری سەوڵاوا، بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرا و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. پاش نەچوونی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئەو ناوەندە لە شاری سەوڵاوا، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە و چاڵدێران گیانیان لێ ئەستێندرا

چاونیوز: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “مەحموود مورادی” کوڕی حاجی “جەلال”، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری “هەنگەژاڵـ”ـی بانە گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە کوردە ماوەی ١٨ ڕۆژە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەم کۆڵبەرە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە و …

درێژەی بابەت »

کچێکی شازدە ساڵانە لە پاوە خۆی کوشت

چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پاوە لە ڕێگای خۆکووژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی هەواڵی گێشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانەی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی “شیلان شەبرەنگ” لە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە پێێ سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان شەبرەنگ …

درێژەی بابەت »

“سەعید شێرزاد” لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا

چاونیوز: سەعید شێرزاد، ئەمڕۆ شەممە ١٣ی بانەمەڕ، پاش تەواو کردنی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا. ئەو زیندانییە سیاسییە، مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٨، دوو حەوتوو پاش کۆچی دوایی دایکی، سەرەڕای بیانووهێنانەوەی زۆری بەرپرسانی زیندان، ئیزنی هاتنە مورەخەسیی پێدرابوو. سەعید شێرزاد چەندین جار و بۆ ماوەیەکی درێژە بەهۆی …

درێژەی بابەت »

یەک لەسەر سێی لە سێدارەدانەکانی جیهان لە ئێران ڕووی دەدات

چاونیوز: ئەگەر مرۆڤ وەک بکەری ڕواڵەتی تاوانێک پێناسە بکرێ ئەو بەتەنیا لەخۆگری هەموو هۆکارەکانی تاوان نیە، بەڵکە هەر تاوانێک کە وەک فۆرمیکی رواڵەتی دەردەکەوێت، سێ کوچکەیەکی هەیە، هۆکاری زەینی تاوان، هۆکاری ڕوالەتی کە لەخۆگری دیاردەی ئابوری، کۆمەڵایەتیە و هۆکاری مرۆیی. بێ گومان هەر تاوانێک لەژێر کارتێکەری ئەو سێ فاکتەرە سەر …

درێژەی بابەت »

بانگهێشتی چالاکانی کرێکاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕ، ڕۆژێک بەر لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چوار چالاکی کرێکاریی بانگهێشت کرد و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کردن. “شەیس ئەمانی، شەریف ساعدپەنا و هاوژینەکەی شەهلا دڵبینا” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کران. ئیتلاعاتی سنە، لە …

درێژەی بابەت »

دوو ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ ئەردەبێڵ بەسەر کوردێک داسەپا

چاونیوز:لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی “سەید سامان حوسێنی” خەڵکی شاری ڕەبەت، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد. لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە “سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە. “سەید سامان حوسێنی” ساڵی …

درێژەی بابەت »