۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

مافی مناڵان چییە؟

چاونیوز: مافی مناڵان، کۆمەڵێک لە مافەکانی مرۆڤ تایبەتی بە مناڵانە کە سەرنج دەخاتە سەر پشتیوانی و پاراستنی تاکی لاو و گەنج. کۆنڤانسیۆنی مافە مناڵان، مناڵێک وەک تاکێک کە هێشتا نەگەیشتووتە تەمەن ١٨ساڵ پێناسە دەکات. مافی مناڵان بریتییە لە، مافی پێوەندی گرتن دەگەڵ هەردووک “دایک و باوک”، شوناسی ئینسانی و هەروەها …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین لە کرماشان دوو قوربانی لێکەوتەوە

چاونیوز: دوو کەس لە فەرمانبەرانی ناوەندی پوچەڵ کردنەوەی مین لەکاتی خاوێن کردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٧ی خرزەڵوەری ١٣٩٩، بەهۆی تەقینەوەی مین دوو فەرمانبەری ئەو ئیدارەیە بە ناوەکانی عەلی ڕەزایی خەڵکی ئیلام و جەلال ئابسالان خەڵکی کرماشان بریندار بوون. لەم پێوەندییەدا …

درێژەی بابەت »

فەرانەک جەمشیدی لە زیندان ئازاد کرا

چاونیوز: چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، فەرانەک جەمشیدی چالاکی مەدەنی و ژیگەیی پاش ١٣٧ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا. فەرانەک جەمشیدی بە تۆمەتی “هەوڵ دان بۆ …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی خەڵکی مهاباد ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ورمێ کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی خورخوڕەی مهاباد لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ورمێ گوازرانەوە. چاونیوز: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی خورخوڕە سەر با شاری مهاباد بەناوەکانی سولەیمان کەریم پوور و خالید محەممەدزادە دوای ٦٦ ڕۆژ لێپرسینەوە و ڕاگرتن لە گرتنگەی …

درێژەی بابەت »

١٦ کەس لە ناڕازیانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی کوردستان حوکمی ٦٩١ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە

چاونیوز: دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری شارەکانی کوردستان و ئێران کە لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شیوازێکی زۆر هۆڤیانە و توند سەرکوت کرا، ١٦ کەس لە دەسبەسەرکراوانی کوردستان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران دادگایی و حوکم دران. بەپێێ هەواڵی چاونیوز بە گوێرەی ئامارێکی هەنگاو، دوای خۆپێشاندانەکانی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا

چاونیوز: ڕۆژی چواڕشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کەسێک بەناوی خوسرو شەریفی لە گوندی “کێلێـ”ـی شاری بانە خەریکی موسافیرکێشی بووە و چەند کۆڵبەری وەک موسافیر پێ بووە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێدەکرێ و بریندار دەبێ. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە دەڵێت: خەسرو لەو ڕووداوەدا بە فیشەکی هێزە نیزامییەکان سەری بریندار دەبێ و بۆ …

درێژەی بابەت »

موحسێن چاوشی ٨ زیندانی خەڵکی بۆکانی لە بەندیخانە ڕزگار کرد

چاونیوز: هونەرمەندی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆ کردنەوەی یارمەتی، ٨ زیندای ماڵی خەڵکی بۆکانی ئازاد کرد. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، موحسێن چاوشی ستران بێژی ناسراوی موسیقای پاپ، لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکی خۆی داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بۆ کۆ کردنەوەی ١١٠ملوێن تمەن، بۆ ئازاد کردنی ٨ بەندکراوی ماڵی بەندیخانەی بۆکان. داخوازی ناوبراو …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

چاونیوز: بە تەقە کردن لە دوو کۆڵبەری ناوچەی نەوسوود، چوار کۆڵبەر لە حەوتوویەکدا بریندار بوون. بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود تەقە لە کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەر بریندار دەبن. یەکێک …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی دەڤەری چاڵدێران کوژرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ناوچەی چاڵدێران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران کوژرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی چاڵدێران بەناوی کەماڵ عەلەم هولی لە بەرزاییەکانی سنووری بە تەقەی بە ئانقەستی هێزەکانی نیزامی ئێران گیانی لێ ئەستێنرا. ئەو کۆڵبەرە بەبێ هیچ هۆکارێک تەنیا بۆ پەیدا …

درێژەی بابەت »

ڕۆژنامەی دیتسایتی ئاڵمان: تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس، کێ ئاشکرای کرد؟!

چاونیوز: ڕۆژنامەی دیتسایت لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٥ی نوامبری ٢٠٢٠، نووسیوویەتی: ” تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس لە ١٧ی سپتامبری ١٩٩٢، گەورەترین چالاکیی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتێکی دەرەکی بوو، ئەم تیرۆرە کە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو پاش شەڕی دووهەمی جیهانیی بە مەزنترین کردەوەی جینایی لەم …

درێژەی بابەت »