۲۹ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

chrik

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری ئیدانە دەکات

چاونیوز: ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەلاتی کوردستان، لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری زۆر بە توندی ئیدانە دەکا و دەخوازین بیروڕای گشتی و ناوەندە جیهانییەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ سەرنجی خۆیان بۆ سەپاندنی حوکمەیلی ئێعدام لەسەر زیندانیانی کورد زیاتر بکەن ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٩

درێژەی بابەت »

ناڕەزایەتی حاکم شەرعی کوردستان بە هەڵاواردنی مەزهەبی لە کوردستان و ئێران

چاونیوز: حاکمی شەرعی کوردستان کاک حەسەن ئەمینی لەهەمبەر هەڵاواردن و دەسبەسەر کردنی ماموستایان ئایینی لێدوانێکی بڵاو کردەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، زانای ئایینی خەڵکی کوردستان مامۆستا کاک حەسەن ئەمینی، لە هەمبەر پێشگرتن بە پێشنووێژی شێخ یوونس فارۆقی پێشنووێژی مزگەوتێک لە “ئەسالم”ی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێل و …

درێژەی بابەت »

کوردێکی ڕۆژهەڵاتی خەڵاتی ساڵی پەنابەری وڵاتی فینلاندی وەرگرت

چاونیوز: مام کوردنژاد ئیبڕاهیمی خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی وڵاتی فینلاند، ئەو خەڵاتەی پێبەخشرا. بە پێێ راپۆڕتی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، مام کوردنژاد ئیبڕاهیمی کەمئەندامی شەڕی نێوان کورد و سپای پاسداران کە لە باری جەستەیی خانەنشین کرابوو، بێ هیوا نەبوو و بەردەوام هەوڵیدا بگەڕێتەوە بۆ سەر …

درێژەی بابەت »

گیراوێکی خه‌ڵک سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: بەند کراوێکی سیاسی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ خەرمانانی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی حەسەن ئاوای شاری سنە بە ناوی سابیر سالحی کوڕی سدیق کە لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

چاونیوز: شاکر (فەرهاد) بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتنگەی ناوەندیی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر “شێخلوو” بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” بە ئێعدام مەحکووم کرا. مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ئەو زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵە لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: مێرمناڵێکی تەمەن ١٤ ساڵەی کۆڵبەر لە ترسی تەقەی هێزەنیزامییەکان هەڵدەدێرێ و بریندار دەبێ بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی مێرمناڵ بە ناوی “مانی هاشمی” خەلکی ئاوایی شەمشێری سەر بە پاوە، کاتێک دەگەڵ دەستەیەک کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ترسی تەقە کردن هەڵدێ …

درێژەی بابەت »

لێبوردنی نێونەتەوەیی: بەرپرسانی ئێران بە شاردنەوەی بەئانقەستی گڵکۆی سێ زیندانی کورد، کۆتایی بە ئازار و ژانی بنەماڵەی ئێعدام کراوەکان بێنیت

چاونیوز: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی شاردنەوەی بە ئانقەستی گلکۆی سێ زیندانی سیاسی کورد ڕامین حوسێن پەناهی، زانیار مرادی و لوقمان مرادی بە پێشێل کردنی بڕگەی ١٩ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەیلی مەدەنی و سیاسی دادەنێت. ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاندووە کە، ژان و ئازاری ڕوحی و دەروونی بنەماڵەکانی ئەو سێ ئێعدام کراوە لەلایەن بەرپرسانی …

درێژەی بابەت »

سێ زیندانی بەندیخانەی ئورمییە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازارن

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، سێ زیندانی بە ناوەکانی “خدر قەوی‌ دڵ، هەژیر ئێران ‌نژاد و حوسێن سەروەری” کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کراون، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. ئەو سێ زیندانییە خەڵکی شاری سەردەشتن و لە بەندی لاوان و ١٥ی زیندانی …

درێژەی بابەت »

ئاگر گرتنی کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یۆنان

چاونیوز: کەمپی مووریا لە دوڕگەی لێسبووسی یونان ئاگری تێبەربووە و بەتەواوەتی چۆڵ کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، دەمژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمشەو چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، بەهۆکاری ناڕوون کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یونان بە تەواوەتی ئاگری تێبەربووە و لەلایەن پۆلیسی ئەو ناوچەیە چۆل کراوە. وەک دەگوترێ …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٥) شاروخ حەسەن زادە

چاونیوز: (درێژەی بەشی چوار)… کۆنڤانسیۆنه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌مووجۆره‌ جیاکاری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له‌ناو بردنی سه‌رجه‌م شێوازه‌کانی دووچاوه‌کی جیاوازی دانان به‌ دژی ژنان، کۆنڤانسیۆنی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ دژی ئه‌شکه‌نجه‌، کۆنڤانسیۆنی مافی مناڵان، که‌سانی که‌م ئه‌ندام و کۆنڤانسیۆنی پشتیوانی له‌ مافی کرێکارانی کۆچه‌ر و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌کانن بۆ زانیاری له‌سه‌ر ماف و …

درێژەی بابەت »