۷ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چاو نیوز

ڕۆژنامەی دیتسایتی ئاڵمان: تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس، کێ ئاشکرای کرد؟!

چاونیوز: ڕۆژنامەی دیتسایت لە ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە ٥ی نوامبری ٢٠٢٠، نووسیوویەتی: ” تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس لە ١٧ی سپتامبری ١٩٩٢، گەورەترین چالاکیی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتێکی دەرەکی بوو، ئەم تیرۆرە کە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو پاش شەڕی دووهەمی جیهانیی بە مەزنترین کردەوەی جینایی لەم …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

چاونیوز: کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا   [ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا] لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (١٣٩٩ی هەتاوی) زیاتر لە ٣٥٩ حاڵەتی …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٥) شاروخ حەسەن زادە

چاونیوز: (درێژەی بەشی چوار)… کۆنڤانسیۆنه‌کانی نه‌هێشتنی هه‌مووجۆره‌ جیاکاری و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، له‌ناو بردنی سه‌رجه‌م شێوازه‌کانی دووچاوه‌کی جیاوازی دانان به‌ دژی ژنان، کۆنڤانسیۆنی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌ دژی ئه‌شکه‌نجه‌، کۆنڤانسیۆنی مافی مناڵان، که‌سانی که‌م ئه‌ندام و کۆنڤانسیۆنی پشتیوانی له‌ مافی کرێکارانی کۆچه‌ر و بنه‌ماڵه‌کانیان له‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌کانن بۆ زانیاری له‌سه‌ر ماف و …

درێژەی بابەت »

فتوای جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان‌/ سمایل شەرەفی

چاونیوز: (گۆشەیەک لە جینایەتەکانی ڕێژیم لە ناوچەی هەوشار) دوای ڕاگەیاندنی فتوای جیهادی خومەینی، ڕێبەری تازە بە دەسەڵات گەیشتووی شۆڕشی ئیسلامی لە ئیران دژ بە خەڵکی کوردستان لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاویدا، یەکێک لەو ناوچانەی کوردستان کە وەک باقیی شوێنەکانی دیکەی کوردستان کەوتە بەر پەلاماری هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ناوچەی هەوشار بوو. …

درێژەی بابەت »

بۆ زامەکانی سەردەشت

چاونیوز: بە حەوت دا ئاسمانێک دووکەڵ! بە شۆڕەبیەکانی کەنار “زێی بچووک”دا دەریایەک ژان بە حەوت دا حەوت جاری تر ئەگەر سەددام هەڵواسن! هێشتا سووکنایی زامی “سەردەشت” نایە مەگەر چاو بادامیەکانی”هێرۆشیما” لە ئازارت تێبگەن مەگەر قەتارەی بارە سێوەکانی”هەڵەبجە” بە گریانت ئاشنا بن مەگەر “بێکەس”لە سەر شانی گۆیژەوە.. چامەی دڵنواییت بچڕێ بە …

درێژەی بابەت »

پیاوێک به هۆی هه‌ژاری و نه‌داری کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، پیاوێک لە شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیاوێکی ته‌مه‌ن ۵۱ساڵ به ‌ناوی “مه‌ڵک_محه‌ممه‌د باقری” دانیشتووی گه‌ڕەکی فه‌رەجه‌ی شاری سنه له ڕێگای خۆهه‌ڵواسین کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەکانی ناو شاری سنە باس لەوە دەکەن …

درێژەی بابەت »

موختار زارعی لە سنە دادگایی کرا

دادگایی موختاری زارعی بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەو تاوانانەی کە دراوەتە پاڵی لە لقی دووی دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری موکریان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۸ی هەتاوی لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری سنە، دادگایی زیندانی سیاسیی کورد “موختار زارعی” بە تاوانی “بێڕیزی بە ڕێبەری …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی جیهانیی خاچی سوور: ئێران ڕاست ناکا، ڕێ لە کەس نەگیراوە

وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانیی خاچی سوور کاربەدەستانی ئێرانی وەدرۆ خستەوە و گوتی ڕێ لە ناردنی هیچ چەشنە یارمەتی و فریاکەوتنێک بۆ ئێران نەگیراوە. کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو ماوەیەدا گوتبوویان کە سزاکانی ئەمریکا ڕێگری کردووە لە ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە لافاولێدراوەکان. “ئیگنیشێس ئایولف یۆرک”، وتەبێژی ڕێکخراوی جیهانیی خاچی سوور لە نووسینگەی …

درێژەی بابەت »

۴۱ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی کار لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ۲۰۰ کەس بووە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ۴۸ کەس لەوانی تۆمار کردووە. لەو ۴۸ کەسە ۴۱ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ۷ کەسیش بریندار و نقوستان بوون. لە ماوەی سێ مانگی …

درێژەی بابەت »

ئێعدامکرانی لانیکەم ۴۹ زیندانیی کورد لە ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویدا

ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ۱۳۹۷دا لانیکەم ۴۹ کەس بووە. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی ۱۳۹۷ لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و شەش زیندانیی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و ۸ بەندکراوی کوردیش …

درێژەی بابەت »