۱۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

کاسبکارێک لە سنووری نۆکانی ناوچەی سەردەشت بریندار کرا

چاونیوز: کاسبکارێکی کورد لە لەلایەن هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی ڕاستەخۆی لێدەکرێ و بریندار دەبێ. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ لەسەر ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی ڕەسوڵزادە خەڵکی ئاوایی بووبانەی ناوچەی بڵفەتی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی سنووری ئێران لەناوچەی نۆکان تەقەی لێ دەکرێ و …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی مێرمناڵێک لە سەقز

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، مێرمناڵێکی خەڵکی سەقز بەناوی فەردین سەعیدزادە تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەک بە چاونیوزی راگەیاند کە، فەردین بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵات هەرچەندە بە هەماهەنگی هێزە ئیتلاعاتییەکان بووە بەڵام دوای ماوەیەک گیراوە و هەتا …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک و کوژرانی شوانێکی دەڤەری ماکۆ

بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی ” ئیبراهیم ڕەسوڵیان” خەڵکی ئاوایی “گروێس”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی سنوور بە سەختی بریندار دەبێ. ئەو کۆڵبەرە لە ترسی گیانی خۆی، بۆ دیوی لای باشوور دەگەڕێتەوە و هاونیشتمانیانی ئەو بەشە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەرەی ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە(هەنگەژالە) تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵە بە ناوی رەحیم ئیرەجی خەڵکی دەڤەری سەقز …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لاوێکی ٢٥ ساڵەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەردار مینە‌پوور”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەی ئەو هێزە ئەمنییەتییە بردراوە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، سەردار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە …

درێژەی بابەت »

دوو برا لە ناوچەی مهاباد دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دوو برا بەناوەکانی”سامان و سالار غەزالی” دانیشتووی ئاوایی بەیرەم-ی سەربە شاری مهابادیان دەسبەسەر کردووە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو دووبرایە و دوای پشکنین و گەڕانێکی زۆر هیندێک کەرەسەی کەسی ئەو برایانەش دەگەڵ …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و مەرگی کرێکارێکی لاو

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کچێکی مێرمناڵی خەڵکی حەسەناوای شاری سنە بە ناوی بەهار سەیفی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەیەک لە سنە باسی لەوە کرد کە گۆیا، ئەو کچە بە هۆکاری کێشە و گرفتی بنەماڵەییەوە هەروەها هەژاری و بێ دەرەتانی دەستی داوەتە خۆکوژی. لەلایەکی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی دێولان ٢٨ مانگ زیندانی بەسەر ا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەیی، مەدەنی خەڵکی شاری دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە ٢٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی بەناوی سابیر قادری تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی دێولان کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرابوو، حوکمی ٢٨ مانگ زیندانی بەسەرداسەپا. سەرچاوەیەک لەم …

درێژەی بابەت »

هەنگی مەرزی ئێران هەوڵ دەدا ٦ ئاوایی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت چۆل بکا

چاونیوز: هەنگی مەرزی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە خەلکی شەش ئاوایی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت داوە کە دەبێ گوندەکەیان چۆل بکەن. هۆکاری داوای ئەو هێزە نیزامی ئەمنیەتییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو گوندانە لە ناوچەی سووری سنووری هەڵکەوتوونە کە بە پێی پەسەندکراوی ئەنجومەنی تەناهی وڵات لەکاتی پێویست …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “ڕەحمان تابش” خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێێ هەواڵی جاونیوز، لە ڕێکەوتی ١٥ پووشپەڕی ئەمساڵەوە هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە …

درێژەی بابەت »