۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

“سوهەیلا حیجاب” مانی لە خواردن گرت

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٩، “سوهەیلا حیجاب”، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت. ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، هەروەها بە نیشانەی ناڕەزایەتی و پشتیوانی لە ناڕوونیی چارەنووس و …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی ناوچەی مهاباد گیانی خۆی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی ناوچەی مهاباد لەکاتی کار کردن دا گیانی خۆی لەدەست دا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی وسووکەندی سەر بە شاری مهاباد بە ناوی “ناصر، ک” ٢٧ بەهۆی ڕووداوی کار گیانی خۆی لەدەست دا. ساڵانە کرێکارێکی زۆر لەبەر نەبوونی ستانداری کار …

درێژەی بابەت »

دوو هاووڵاتی مەریوانی حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کران

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی١٣٩٩، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی ”یادگار دڵجوو“ و ”سەرکەوت عیبادی“ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی مەریوان بانگ کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی گشتی ئەو شارە گوازراونەتەوە. سەرکەوت عیبادی و یادگار دڵجو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی چوارەمی …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا گیانی لە دەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس هەڵکەوتوو لە باشووری ئێران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە بەندەر عەباس …

درێژەی بابەت »

لاوێکی سنەیی لە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵانە بە خۆهەڵاوەسین لەسەر پردی گریزەی ناو شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز لە شاری سنە، تەرمی بێ گیانی ئەو لاوە بۆ نەخۆشخانەی گوازراویتەوە و بنەماڵەکەی چاوەڕێی لێدوانی پزیشکی داد دەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی. …

درێژەی بابەت »

دۆخی خراپی پەرستارانی نەخۆشخانەکانی مەریوان

چاونیوز: پزیشک و پەرستاری بەشێک لە نەخۆشخانەکانی مەریوان لە نێوان مەرگ و ژیاندا بەسەر دەبەن. بە پێی هەواڵی چاونیوز بە گێڕانەوە لە کوردستان و کورد، بەشێک لە پزیشک و پەرستارەکانی شاری مەریوان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و بەهۆی کەمی پزیشک و پەرستار پێویستە لە نەخۆشخانە بن و چارەسەری نەخۆشەکان بکەن. …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ دوای ماوەیەک ڕاگیران لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، “یەحیا ئیبراهیمی”، کوڕی “عەلی ئیبراهیمی”، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “کانێ ڕەش”ی ناوچەی شنۆ کە ماوەی ٤٣ ڕۆژ بوو دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

بەندکراوێکی زیندانی سەقز بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز بە ناوی “سەید کەماڵ حوسێنی” تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی سەید جەلال بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید کەماڵ خەڵکی گوندی “زامن ئاوا”ی سەقز بووە و ئیوارەی ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی لەلایەن …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ورمێ هەوڵی خۆکوشتنی دا

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢٣ی جۆزەردان، “ڕەزا خوجەستە”، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، لەهەمبەر “گواستنەوەی بۆ بەندی کرێکاران و لەبەرچاونەگرتنی ئەسڵی جیاکردنەوەی تاوانەکان”، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و هەوڵی خۆکوشتنی داوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە لە زیندانی ورمێ، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: “ئەو زیندانییە سیاسییە بە خواردنی حەب هەوڵی …

درێژەی بابەت »

ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی بەلووچ لە تورکیەوە بۆ ئێران

چاونیوز: میتی تورکیە عەبدوڵا بۆزۆرگ زادە چالاکی بەلووچی دەسبەسەر کردووە و مەترسی ڕادەستکردنەوەی بە رێژیمی ئێران هەیە. بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر ناوبراو بڵاو بۆتەوە، ناوبراو لە لایەن میتی تورکیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەرکراوە و داوای هاوکاری لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکا و دەڵێ بە بێ هیچ …

درێژەی بابەت »