۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

عادڵ موکەڕەم لە زیندانی ورمێ بۆ جاری دووهەم هەوڵی خۆکوشتنی دا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩، عادڵ موکەڕەم، زیندانیی سیاسیی لە بەندیخانەی ورمێ و لە ژووری تاکەکەسیدا بۆ جاری دووهەم لەبەر ڕەوشی ئاڵۆز و نادیاری خۆی هەوڵی داوە بە خواردنی ورکە شووشە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنیت. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەر بۆ نەشتەرگەری …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدان و برینداربوونی سێ کرێکار لە کوردستان

چاونیوز: دوو کرێکاری دامەزراوەی وزەی سیکلی ورمێ، کەوتوونەتە ناو ئیگزۆزی “بویلر” قازانگی کوڵاندنی ئاوی و لە ئەنجامدا کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و کرێکاریش بە سەختی بریندار بووە. شوناسی ئەو کرێکارەی گیانی لەدەست داوە “هادی‌پوور” باس کراوە و ناوی کرێکارەکەی دیکە هەتا ئێستا ناڕوونە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کرێکارێکی …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی مەریوانی لە کرماشان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کاسبکارێکی خەڵکی دەڤەری مەریوانی بە ناوی “ئیسماعیل نەورۆزی” تەمەن ٣٦ ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کرماشان بریندار بوو. هێزە نیزامییەکان بە بیانووی پێبوونی شتومەکی قاچاخ تەقە لە ماشیی ئەو کاسبکارە دەکەن و لە ئاکامدا چەند گوللـەی بەردەکەوێ و هەنووکە لە نەخۆشخانەی “تاڵقانی”ی …

درێژەی بابەت »

چوار کەنیشکە گەنجەکەی هەورامان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

چاونیوز: چوار کەنیشکە گەنجەکەی هەورامان دوای ٣١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران. بەپێێ هەواڵی چاونیوز: رۆژی یەک شەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، چوار کچی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگان بەناوەکانی “نێرگز محەمەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مرادی”، هەرکام بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا

بەپێێ هەواڵی چاونیوز: شەوی ٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری شاری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمین شەمس” کوژرا. ئەمینی شەمس خێزاندارە و مناڵەکیشی هەیە.

درێژەی بابەت »

بەشێک لە دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی لە ئاگردا سووتان

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، دارستانەکانی شاخی “دەڕنە و دۆڵێی، شاری سەلاسی باوەجانی لە ئاگردا سووتان و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە. بەپێی سەر چاوەکان، داوی ئەوەی کە دارستانەکە ئاگری تێبەربوو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە داوایان لە خەڵک کردووە بە هانایانەوە بچن بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە. …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەسدانی ژنێکی کورد لە ورمێ بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “شێخ زەردی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ” بەناوی “زیبا ئیبراهیمیان” بەهۆی هەڵەی پزیشکێکی بنکەی تەندروستیی دزەی مەرگەوەڕ گیانی لەدەستدا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار “زیبا ئیبراهیمیان” کە نیشتەجێی شاری ورمێ بووە و چەند رۆژ بووە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی لە گوندی شێخ زەرد، لەوێ تەندروستی تێکچووە و گومانی تووشبوون بە کۆرۆنای …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەست دانی کرێکارێک لە سەقز و بریندار بوونی کرێکارێکی خەڵکی سنە

چاونیوز: دوو کرێکار لە کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە بریندار و گیانی لەدەست داوە. بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی عوسمان عەبدوڵلازادە لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەتەواو بە هۆی بەر بوونەوە لە سەربان گیانی لەدەست دا. لەلایەکی دیکەشەوە، …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی دوو هاونیشتمانی خەڵکی کرماشان

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی پاسگای دەوڵەتاوا تەقەیان لێکرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩، ماشینی دوو هاونیشتمانی گەڕەکی دەوڵەتاوی کرماشان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی پاسگای ئەو شارەکە تەقەی لێکرا و لە ئاکام دا شۆفیری لاوی ماشینەکە بەناوی ئەشکان عەزیزی دەکوژرێ و هاوڕێیەکی دیکەی بەناوی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری نەغەدە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی نەغەدە دەسبەسەر کرا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ئەمڕۆ پێنچ شەمە ڕێکەوتی ۲٤ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی شاوانێێ سەر بە شاری نەغەدە بە ناوی جەمشید حەمیدی ناسراو بە مەلا جەمشید کوڕی مەحمود لەیان هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »