۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی بەلووچ لە تورکیەوە بۆ ئێران

چاونیوز: میتی تورکیە عەبدوڵا بۆزۆرگ زادە چالاکی بەلووچی دەسبەسەر کردووە و مەترسی ڕادەستکردنەوەی بە رێژیمی ئێران هەیە. بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر ناوبراو بڵاو بۆتەوە، ناوبراو لە لایەن میتی تورکیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەرکراوە و داوای هاوکاری لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکا و دەڵێ بە بێ هیچ …

درێژەی بابەت »

دوو بەندکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

چاونیوز: دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە و بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر مافی مرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە. بە پێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز بە گێڕانەوەی لە هەنگاو، هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە …

درێژەی بابەت »

دەفرایەتی بەشی کۆڕۆنای نەخۆشخانەی “بعثت”ی سنە پڕ بووە

چاونیوز: دەفرەایەتی بەشی کۆڕۆنای نەخۆشخانەی سنە لەبەر گیرۆدەبوانی کۆڕۆنا پڕ بووە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، بەرپرسی زانستگەی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، نەخۆشخانەی بیعسەتی سنە پڕ بووە لە نەخۆشی کۆڕۆنا و ئیتر شوێنی خەواندمان نەماوە. دوکتور فەرزین رضاحی گوتی: دەفرایەتی ئەم نەخۆشخانەیە کە وەک پشتیوانی دووهەم سەیر دەکرا تەژی بووە. جێگای …

درێژەی بابەت »

ژنێکی لاو لە مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩، ژنێکی لاو بە ناوی “ڕۆژین فەلاحی” کچی “جەعفەر”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە کوردە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردان، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پاش ڕزگارکردنی و …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: چارەنووسی هیدایەت دەبێ ڕوون ببێتەوە

چاونیوز: ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، داوایان لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردووە کە بەبێ دواکەوتن ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ڕوون بکاتەوە؛ بەرپرسانی خۆجێیی لەم دواییانەدا بە بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە بە شێوەی نهێنی هیدایەت لەسێدارە دراوە. هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین لە پیرانشار قوربانی لێکەوتەوە

چاونیوز: تەقینەوەی مینە بە جێ ماوەکانی سەردەمی شەڕ لە ناوچەی پیرانشار قوربانی لێکەوتەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)،ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠ جۆزەردانی ١٣٩٩، جووتیارێکی خەڵکی ئاوایی لک بنی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “ستار ئەسغەری” کوڕی عەبدوڵا لە کاتی ئاوداشتنی دەغڵ و دانی …

درێژەی بابەت »

دوو هاووڵاتیی لە زیندانی نەغەدە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٩، “ئەحەد مەحموود حەسەن” بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و “سەمیع شەریفیان” بە دانانی کەفاڵەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی پیرانشار و پەسوێن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووودا و پاش تەواوبوونی قۆناغی لێکۆڵینەوەکەیان …

درێژەی بابەت »

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە سێدارە دراوە

چاونیوز: بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ئورمیە دوای تێپەڕینی یەک مانگ لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد بۆ شوێنێکی نادیار، بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لە سێدارە دراوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ بنەماڵە هیدایەت عەبدوڵاپوور سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی پارێزگای ئورمیەی …

درێژەی بابەت »

لاوێکی نەغەدەیی گیانی سێ کەسی ڕزگار کرد و بۆخۆیشی مرد

چاونیوز: کچێکی لاوی خەڵکی نەغەدە گیانی سێ کەسی لە مردن ڕزگار کرد و بۆخۆیشی مرد. بە پێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز، بەرپرسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای ئورمییە ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٣٩٩ کچێکی لاوی تەمەن بیست ساڵانەی خەڵکی نەغەدە توانی بە بەخشینی چەند بەش لە جەستەی خۆی سێ کەس لە …

درێژەی بابەت »

هێرشی هیێزە نیزامییەکان بۆسەر کاسبکاران لە ناوچەی شنۆ

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، ژمارەیەک کاسبکاری کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری شنۆ، کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، ٢٠سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی “کانی خومارۆ” لە خاکی هەرێمی کوردستان و لە …

درێژەی بابەت »