۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ئەو کەمئەندامەی لە کرماشان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا لە نەخۆشخانە کۆتایی بە ژیانی هات

چاونیوز: کەم ئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراق لە پێش بینای بونیادی شەهیدی کرماشان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. بە پێێ هەواڵی جاونیوز،ڕۆژی دووشممە ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هاووڵاتیەکی خەڵکی کرماشان لە بەردەم بینای بونیادی شەهیدی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. دوای ئەم کردەوەیە ئەو هاووڵاتییە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە، …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا

چاونیوز: بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری بانە هاووڵاتییەکی کورد بریدار بوو و لاقێکی لە دەست دا. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی بانەیی بە ناوی ” حەیدەر عەلی یاری” بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی ” سارداو” بە سەختی بریندار بووە. …

درێژەی بابەت »

کووژرانی کاسبکارێک لە ماکۆ

چاونیوز: لە بێدەنگییەکی قیزەونانەدا سپای پاسداران لاوێکی تری کوردی کوشت. بە پێی هەواڵێک کە تازە بڵاو بۆتەوە، ڕێکەوتی ١٧ی گوڵانی ١٣٩٩،(یەک مانگ لەمەوبەر)، هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای ساری_ئۆجاق (شێخ_عەسگەر) لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی فەرهاد_کچڵانلوو …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی بواری ژنان دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی “هاجەر سەعیدی” خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە، بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە. “هاجەر سەعیدی”، دایکی کوڕێکە بە ناوی “شوان” …

درێژەی بابەت »

کورتە فیلمی “ئەسرین” سەبارەت بە ژیانی کۆڵبەران بەرهەم هات

چاونیوز: قۆناغی ئامادەکاری و تۆمارکاری کورتە فیلمی “ئەسرین” لە دەرهێنانی هەژیر محەمەدی و لە نووسینی سارا ڕەشیدی بە ئاوردانەوە لە پرسی کۆڵبەری کۆتایی پێ هات. قۆناغی ئامادەکاری و تۆمارکاری کورتە فیلمی ١٢ خولەکی ئەسرین لە دەرهێنانی هەژیر محەمەدی و لە نووسینی سارا ڕەشیدی بە ئاوردانەوە لە پرسی کۆڵبەری و بەسەرهاتی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: سێ کۆڵبەر لە ئاکام تەقەی ڕاستەوخۆی لە کەمینەوە کوژراو و بریندار بوون. بە پێێ هەواڵی چاونیوز،ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێک بە ناوی “عومەر مەسلەحەتی بیلوکە” خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری …

درێژەی بابەت »

بریندارکرانی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، سەقز و بانە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێڕانەوە بریندار کراون. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کۆڵبەرێکی بەساڵاچووی خەڵکی سەقز بە ناوی ” محەممەد رۆستەمی” لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە کەوتۆتە بەر کوتان و لێدان و لاق و سەری بە …

درێژەی بابەت »

ئازادی سێ کەس لە گیراوانی ماوەی رابردووی شاری خانێ

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٩، “حیسامەدین پیرانی” بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی، “ئەبووبەکر مەحموود حەسەن” بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و “سەلام باپیروەند” بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان لە ڕۆژانی ڕابردوو، لە گرتنگەی …

درێژەی بابەت »

سێ کرێکار لە شاری بۆکان و جوانڕۆ گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: دوو کرێکاری شاری بۆکان و کرێکاری جوانڕۆیی لە کاتی کار کردن دا گیانی خۆیان لە دەست دا. بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دوو کرێکاری لاو بە ناوەکانی “حوسێن ساڵح زادە و ڕەزا شکاری لە کاتی کار کردن لە نزیک …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە چاونیوز ،ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە …

درێژەی بابەت »