۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ماموستاییەکی ئایینی دەسبەسەر کرا

ماموستایەکی ئایینی لە ناوچەی پیرانشار لەلایەنی هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ماموستایەکی ئایینی بەناوی “ماموستا مەلا ڕەسوو حەمزەپوور”دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایدەگوێزن. سەرچاوەیەک ڕایگەیاندوو کە، کاتێک ماموستا لە سێ ڕێیانی پەسوێ دەگەڕاوە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەگیرێ و دواتریش هێرش …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکی دەڤەری مەرگەوەڕ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ بە ناوی شەهریار پورعەلی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ورمێ بەڕێ کرا. هەتا ئیستا دیار نییە ئاخۆ ئەو هاونیشتمانییە لەسەر …

درێژەی بابەت »

کوشتنی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانە

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەخۆ دەکوژرێ بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ١٢ ڕەزبەری ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی “مێدی زارعی” دەپێکرێ و گیانی لەدەست …

درێژەی بابەت »

لە مەریوان دوو برا دەسبەسەر دەکرێن

چاونیوز: دوو برا لە ئاوایی “نێ”ی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی دەسبەسەر دەکرێن. بە گوێرەی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): دوای ئەوەیکە لە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە ئاوایی “نێ”ی مەریوان کەسێک بەناوی پشتیوان پەرتۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر دەکرێ، چاونیوز زانیوەتی کە پێشتر و لە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “پشتیوان پەرتۆ” تەمەن ٢٨ ساڵە خەڵکی ئاوایی”نێ”ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاونیشتمانییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە مەریوان لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێک لە سنووری نۆکانی ناوچەی سەردەشت بریندار کرا

چاونیوز: کاسبکارێکی کورد لە لەلایەن هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی ڕاستەخۆی لێدەکرێ و بریندار دەبێ. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ لەسەر ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی ڕەسوڵزادە خەڵکی ئاوایی بووبانەی ناوچەی بڵفەتی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی سنووری ئێران لەناوچەی نۆکان تەقەی لێ دەکرێ و …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی مێرمناڵێک لە سەقز

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، مێرمناڵێکی خەڵکی سەقز بەناوی فەردین سەعیدزادە تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەک بە چاونیوزی راگەیاند کە، فەردین بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵات هەرچەندە بە هەماهەنگی هێزە ئیتلاعاتییەکان بووە بەڵام دوای ماوەیەک گیراوە و هەتا …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک و کوژرانی شوانێکی دەڤەری ماکۆ

بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی ” ئیبراهیم ڕەسوڵیان” خەڵکی ئاوایی “گروێس”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی سنوور بە سەختی بریندار دەبێ. ئەو کۆڵبەرە لە ترسی گیانی خۆی، بۆ دیوی لای باشوور دەگەڕێتەوە و هاونیشتمانیانی ئەو بەشە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری شارەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەرەی ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە(هەنگەژالە) تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵە بە ناوی رەحیم ئیرەجی خەڵکی دەڤەری سەقز …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی پیرانشار دەسبەسەر کرا

چاونیوز: لاوێکی ٢٥ ساڵەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەردار مینە‌پوور”، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەی ئەو هێزە ئەمنییەتییە بردراوە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، سەردار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە …

درێژەی بابەت »