۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

چالاکێکی مەدەنی دێولان ٢٨ مانگ زیندانی بەسەر ا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەیی، مەدەنی خەڵکی شاری دێولان لەلایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە ٢٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی بەناوی سابیر قادری تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی دێولان کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرابوو، حوکمی ٢٨ مانگ زیندانی بەسەرداسەپا. سەرچاوەیەک لەم …

درێژەی بابەت »

هەنگی مەرزی ئێران هەوڵ دەدا ٦ ئاوایی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت چۆل بکا

چاونیوز: هەنگی مەرزی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە خەلکی شەش ئاوایی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت داوە کە دەبێ گوندەکەیان چۆل بکەن. هۆکاری داوای ئەو هێزە نیزامی ئەمنیەتییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو گوندانە لە ناوچەی سووری سنووری هەڵکەوتوونە کە بە پێی پەسەندکراوی ئەنجومەنی تەناهی وڵات لەکاتی پێویست …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی “ڕەحمان تابش” خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێێ هەواڵی جاونیوز، لە ڕێکەوتی ١٥ پووشپەڕی ئەمساڵەوە هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە …

درێژەی بابەت »

دوای ٣٠ ساڵ حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی کورد پشت ڕاست کرایەوە

چاونیوز: حوکمی ئێعدامی موعین سەلاوەرزی زادە تاوانبار بە کوشتنی بەئانقەست دوای ٣٠ ساڵ زیندانی پەسند کرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩، حوکمی سیدارەی موعین سەلاوەرزی زادە، ٥٥ ساڵانە کوڕی محەمەد، خەڵکی ئاوایی حەوت کانی سەر بە شارستانی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام کە لە بەندی ٤ی گشتی بەندیخانەی …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ڕاگرتنی قرتاندنی قامکی دەستی چوار زیندانیی، بەندیخانەی ورمێ دەکا.

چاونیوز: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە: “کۆمەڵگای جیهانی دەبێت هەموو هێز و توانای خۆی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سزای تۆقێنەری بڕینی قامکی دەستی چوار زیندانی لە گرتووخانەی ورمێ، بە کار بهێنێت.هادی ڕۆستەمی تەمەن (٣٣ ساڵ)، مەهدی شەریفیان تەمەن (٣٧ ساڵ)، مەهدی شاهیوەند تەمەن (٤٢ساڵ) و کەسرا کەرەمی تەمەن (٤٠ ساڵ) پاش دادگایەکی نادادپەروەرانە …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی پەنابەرێک لە ئاڵمان

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی پارێزگای هەمەدان لە شاری بڕلینی ئاڵمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێێ هەواڵی جاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی پاریزگای هەمەدان بە ناوی “عارف تورکمان” کە بە ڕەگەز لە هاوڵاتیانی لۆڕ لە پارێزگای هەمەدانە و ماوەی چەند ساڵێک دەبێ بۆ ئەورووپا کۆچی کردووە کۆتایی بە …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی: حەیدەر قوربانی مەترسی ئێعدامی لەسەرە

چاونیوز: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاوی کردۆتەوە کە، حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە ئەگەری ئێعدام دایە و داوای لە بەرپرسی هێزی دادوەریی کردووە کە دەبێت دەسبەجێ بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕابگرن. بەپێێ راپۆڕتی چاونیوز، لەو ڕاگەیەندراوەدا، هاتووە: “حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا

چاونیوز: کوژران و بریندار بوونی ٥٨ کۆڵبەر، ئێعدامی ١٧ بەندکراو و گیرانی ١٩٢ کەس لە سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩دا   [ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ١٣٩٩ی هه‌تاویدا] لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (١٣٩٩ی هەتاوی) زیاتر لە ٣٥٩ حاڵەتی …

درێژەی بابەت »

لانیکەم ٩١ کەس لە کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتووە

چاونیوز: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی هاوینی لانیکەم ٩١ کەس لە کوردستان لەوانەی بە هۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوونە. بەپێێ ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ١٧ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین

چاونیوز: لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون. بەپێێ ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م ١٤ قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی ٨ که‌س له‌وانی ئاشکرا کردووه‌. له‌و …

درێژەی بابەت »