۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دۆخی نالەباری کۆچبەران لە وڵاتی یوونان

چاونیوز/ کۆچبەران دوای ئەوەیکە لە تورکیە و دۆخی نالەباری ئەو وڵاتە ڕزگاریان بوو، ئێستا لە وڵاتی یوونان لە ژێر فشار و ئازاردان. لەلایەکەوە پۆلیسی یوونان بە سەرکوت و دوورخستنەوەی پەناخوازان دەیەوێ بیانگەڕینێتەوە دواوە و لەلایەکی دیکەشەوە یەکیەتیی ئورووپا نایەوێ هیچ کۆچبەرێک لە وڵاتانی ئورووپایی وەربگرێ. هەندێک لەو کۆچبەرانە ماوەی چەند …

درێژەی بابەت »

ژماره‌ی قوربانییه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ کوردستان گه‌یشته‌ ۸۱ که‌س

چاونیوز: له‌به‌ره نه‌بوونی سیسته‌مێکی ستانداردی ساخله‌می و بێ کیفایه‌تی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و بایه‌خ نه‌دان به‌ ژیانی خه‌ڵک، ڕۆژ به‌ ڕۆژ ڕاده‌ی تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕووی له‌ زیاد بوونه‌. خه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌ت ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێ هیوا له‌ حکومه‌ت، له‌ خه‌می خه‌ڵک دانه‌ و به‌رده‌وام به‌ …

درێژەی بابەت »

ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ “کۆرۆنا” تۆڵه‌ له‌ خه‌ڵکی مه‌ریوان ده‌کاته‌وه‌؟

چاونیوز: دژایەتیی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی مەریوان لەگەڵ قەرەنتینەی ئەم شارە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی ڕەشەمەی ٩٨ ناوەندی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە مەریوان، مشتومڕ و لێک‌ هەڵبەزینەوەیەکی توند لە نێوان بەشێک لە ئەندامانی ئەم ستادەی لێکه‌تووته‌وه‌. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەم ستادەدا ژمارەیەک …

درێژەی بابەت »

بەهۆی کەرەستە تەقەمەنییەکان لە کرماشان دوو منداڵ بریندار بوون

چاونیوز/ جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: “کەڵکوەرگرتن لە کەرەستە تەقەمەنییەکان بوو بەهۆی برینداربوونی دوو منداڵی ٥ و ١٢ ساڵە”. “محەممەد ڕەزا ئاموویی”، ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە)، بەهۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییەکان لە شارەکی بەسیجی کرماشان، دوو منداڵ بریندار بوون”. بە وتەی ئەو فەرماندە نیزامییە، لەو ڕووداوەدا، ئەو دوو …

درێژەی بابەت »

ڕاگواستنی دوو به‌ندیی زیندانی ورمێ بۆ نه‌خۆشخانه‌

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەشەمە، دوو زیندانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ به‌ ناوه‌کانی “کوورش موحیبی و سەجاد حەمیدی” بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان گوازرانەوە. ئەو دوو زیندانییە سەرەتا بۆ بێهداریی زیندان و دواتر بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا …

درێژەی بابەت »

زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌ندیخانه‌ی ورمێ به‌ هۆکاری قورس بوونی مه‌رجه‌کانی به‌رپرسی دادگای شۆرش، له‌ مافی موره‌خه‌سی بێ به‌ش کراون

چاونیوز: زۆربه‌ی زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌به‌ر نه‌توانی بۆ دابین کردنی کفاله‌ت له‌ مه‌ره‌خه‌سی بێ به‌ش کراون. به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی جێ باور له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ، پێدانی موره‌خه‌سی ته‌نیا به‌شێکی زۆر که‌م له‌ زیندانیانی سیاسی گرتووته‌وه‌ و به‌شی هه‌ره‌زۆریان له‌به‌ر نه‌بوونی یان قورس بوونی بڕی کفاله‌ت له‌ موره‌خه‌سی بێ به‌ری کراون. له‌ …

درێژەی بابەت »

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز/ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەمە، ئەندامێکی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی “ئامانج نیک ‌پەی” کوڕی “خالید”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا. ئەو لاوە مەریوانییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن …

درێژەی بابەت »

هه‌وڵی خۆکوژی کچێکی کورد له‌ بۆکان

چاونیوز/ پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ۱۳۹۸، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی “عالیە بەخشی” کچی “بەهمەن”، خەڵکی گوندی “وشتەپە”ی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی دا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند: “ئەو کچە بەهۆی دۆخی خراپی ئابووریی بنەماڵەکەی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هانای بۆ خۆکوژی بردووە”. ئەو سەرچاوەیە هەروەها گوتوویه‌تی: “بنەماڵەی …

درێژەی بابەت »

دژایەتی لەگەڵ موڕەخەسی بەندکراوێک و بەردەوامیی مەترسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکان

چاونیوز/ دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی لەگەڵ دانی مورەخەسی بە زێنەب جەلالیان کردووە و ئەو بەندکراوە سیاسییە کە لە زینداندا تووشی زۆر نەخۆشیی بووە، هەڕەشەی کۆرۆنای لەسەرە. سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرووسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکان و مەترسیی تووشبوونی بەندکراوەکان بەو پەتا کوشەندەیە، بەرپرسانی دەزگای دادی ڕێژیم ئیزنی مورەخەسییان بە زۆر لە …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی کورد به‌ هۆکاری هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانی کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز/ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدولقادر چراغی” کوڕی “شێخە”، خەڵکی گوندی “دربکە”ی شاری پیرانشار بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه‌. ده‌گوترێ ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هه‌ر لەم پەیوەندییەدا، هاونیشتمانییه‌کی تر بە ناوی “فەرید موختاری” خەڵکی گوندی “دەوڵەت …

درێژەی بابەت »