۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

لانیکەم ٩١ کەس لە کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتووە

چاونیوز: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی هاوینی لانیکەم ٩١ کەس لە کوردستان لەوانەی بە هۆکاری جۆراوجۆر هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بوونە. بەپێێ ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ١٧ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین

چاونیوز: لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧ کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و بریندار بوون. بەپێێ ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م ١٤ قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی ٨ که‌س له‌وانی ئاشکرا کردووه‌. له‌و …

درێژەی بابەت »

سەپاندنی ٢٠٦ ساڵ زیندان بەسەر ٥٢ زیندانیی سیاسیی کورد

چاونیوز: دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە هاوینی ئەمساڵدا ٢٠٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەر ٥٢ بەندیی سیاسیی کورددا سەپاندوە. هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون گەیشتۆتە ٢٩٨ کەس. بەپێێ هەواڵی ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی …

درێژەی بابەت »

لە شەش مانگەی یەکەمی ساڵی ١٣٩٩ هەتا ئێستا ٢٢ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون

چاونیوز: لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٢٢ بەندکراوی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەدار دراون کە چوار کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوونە. بەپێی ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، له‌ سێ مانگەی دووهەم(هاوین)ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، ١٧ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە دوو که‌س له‌وان …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ١٢٦ کۆڵبەر لە شەش مانگی(بەهار و هاوینی) ١٣٩٩ی هەتاوی

چاونیوز: لە سەرەتای بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ١٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون. بەپێێ ناوەندی ئاماری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ٦٨ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و …

درێژەی بابەت »

ئەرسەلان هیدایەتی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، خۆی بە زیندانی کرماشان ناساند

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان، ئەرسەلان هیدایەتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی خۆی بە زیندانی دیزڵاوای کرماشان ناساند. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەو چالاکە مەدەنییە شەوێک پێشتر بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامییەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار مانگ زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دیزڵاوای کرماشان …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان

چاونیوز: دەستەیەک لە کۆڵبەران لە سنوورەکانی “نەوسوود و ملەی تەتە”، کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێنج کەسیان بە سەختی بریندار بوون. بەپێێ ڕاپۆڕتی گەیشتوو بۆ چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانان، دەستەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٧) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی شەش… ڕه‌نگبێ که‌سێک بپرسێ، وێڕای ئه‌و هه‌مووه‌ یاسایانه‌ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ که‌ هێمای به‌ڵێنی و ڕێکه‌وتنی حکومه‌ت و مرۆڤه‌کانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێساگه‌له‌، ئیتر چ پێویست ده‌کات که‌ ئه‌م پرسیاره‌ بخوڵقێ که‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک هه‌ڵچنراوه‌‌؟ ده‌بێ بڵێین، ده‌رک و فام له‌ بنه‌ماکانی مافی …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی ١٥٠ چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤی لە ئێران: بێزاری لەڕادەبەدەری خەڵکی ئێران، ناڕەزایەتی توندی لێدەکەوێتەوە

چاونیوز: ١٥٠ کەس لە چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ: بێزاری و دڵساردی زۆری خەڵکی ئێران، جارێکی دیکە خۆپێشاندەران دەڕژێنێتە سەرشەقام ١٥٠کەس لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی پەیوەندیدار بە لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری نووسیویانە، کە بێزار بوونی لە ڕاددە بەدەری خەڵکی ئێران لە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران بە توندی بریندار بوو. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری چالدێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی محێدین دودکانلو بە توندی بریندار دەبێ. شایانی باسە کە، محێدین تەمەنی ٢٦ ساڵە و …

درێژەی بابەت »