۲۹ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وتار

بوومەلەرزەکەی کرماشان و شانازی و سەروەریی نەتەوەییمان

عەلی بداغی بوومەلەرزەکەی کرماشان ماڵوێرانی و ئاوارەیی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا، ئەویش بۆ نەتەوەی هەژار و لەپەراوێزخراوی کورد لە ئێران کە ئەو دەردەی لێ بوو بە دەردی سەرباری دەردان، بەڵام ئەو سیگناڵانەش گرینگن کە لەو بوومەلەرزەیە و ڕووداوەکانی پاش ڕوودانی پێمان دەگەن. هەر کە هەواڵ هات هەموو ڕاچەنین و تاساین …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی نەمان و مانەوەی پرسیار و هۆکارەکان

شه‌ونم هه‌مزه‌یی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ١٠ی سێپتامبر(١٩ی خەرمانان)ی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی جیهانیی پێشگرتن لە خۆکوژی ناودێر کردوە. دیاریکردنی ڕۆژێک لە ساڵ بۆ پێشگرتن لە خۆکوژی لە حاڵێکدایە کە لە کوردستان ڕۆژ نییە کەس یان کەسانێک بەهۆی جۆراوجۆر و لە ڕێگەی جۆربەجۆرەوە هەوڵی خۆکوژی نەدەن کە بە داخەوە بەشی …

درێژەی بابەت »

ژیان ده‌گه‌ڵ‌ مردن‌دا، بیره‌وه‌ری‌ كچێكی‌ برینداری‌ چه‌كی‌ شیمیایی‌ له‌ سه‌رده‌شت

نووسینی‌: خوشكی‌ شوانه‌ رۆژی‌ ۷ی‌ پووشپه‌ڕی‌ ۱۳۶۶ هیچ كه‌س بیری‌ له‌وه‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ گه‌وره‌ دژی‌ مرۆییه‌ تووشی‌ شاری‌ جوانی‌ سه‌رده‌شت بێ. هه‌موو خه‌ڵك ده‌گه‌ڵ‌ تۆپ‌و بۆمبارانی‌ هه‌وایی‌ راهاتبوون به‌ڵام ئه‌و جاره‌ جیاوازیی‌ هه‌بوو ئه‌هریمه‌نی‌ مه‌رگ سێبه‌ری‌ به‌سه‌ر شاردا كێشا بوو. من وه‌ك كه‌سێك كه‌ قوربانی‌ ئه‌و جینایه‌ته‌ بووم …

درێژەی بابەت »

هه‌ناسه‌ خنکاوه‌کان (له‌یادی سه‌رده‌شتییه‌ نازلێشێواوه‌ شیمیاباران کراوه‌کان ‌دا)

هه‌یاس کاردۆ جوانیی تۆپی زه‌وی له‌ ره‌نگاو ره‌نگیی دیمه‌نه‌کانی، له‌ هه‌مه‌ جۆریی سروشته‌که‌ی، له‌ به‌ربڵاویی خاکه‌که‌ی و له‌ فره‌چه‌شنیی خه‌ڵکه‌که‌ی دایه‌. ئه‌وه‌نده‌ی کلووی به‌فر و تکه‌ی باران و شریخه‌ی هه‌ور جوانی به‌خشن، به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ تاریکیی شه‌و و مانگی چارده‌ و سووره‌ تاوی هاوینی دڵگیرن. هه‌ر به‌و راده‌یه‌ که‌ شنه‌ی …

درێژەی بابەت »

دەوڵەت‌ئابادی: ڕێژیمی سیاسیی ئێران بە تاوانی نووسین چی ما بەسەر ئه‌منی نه‌هێنێ

سامره‌ند عه‌تری مەحموود دەوڵەت‌ئابادی، نووسەری فارسی ئێرانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: ”لەبیرم ناچێ ڕێژیمی سیاسیی ئێران، کە تۆش هەمیشە یەکێک لە ئەندامانی دیار و لێزانی بووی، بە تاوانی نووسین و بیرکردنەوە چیی بەسەر من نەهێناوە.” ئەم پەیامە لە کۆڕێکدا بە ناوی ”خستنەڕووی داواکارییەکان لە سەرۆککۆمار”، …

درێژەی بابەت »

شیرین عیبادی: کارنامەی هەموو کاندیداکانی سەرۆك‌کۆماریی ئیران ڕەشە

شیرین عیبادی خاوەنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل، لە گەرمەی بانگشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئێران رایگەیەیاند: کارنامەی یەکەیەکەی پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆک‌کۆماریی ئێران ڕەش و پیسە و بوونی شورای نیگابان پێچەوانەی رێسا نێودەوڵەتییەکان و یاسای بنەڕەتیی ئێرانیشە. عیبادی رایگەیاند: کارنامەی مافی مرۆڤی هەموو پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆك کۆماریی ئێران پڕ لە پەڵەی شەرمە و خەڵک …

درێژەی بابەت »

ئێران و قوربانییەکانی تەقینەوەی مین لە ساڵی ١٣٩٥ دا

پاش نزیک بە سی ساڵ دوای کۆتایی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق، هێشتاش مین و تەقەمەنییە نەتەقێنراوەکان لەو شوێنانەی پێشتر شوێنی شەڕ و پێکدادان بوون، قوربانیان لێدەکەوێتەوە. بەرزبوونەوەی ٢٣ لە سەدی قوربانییەکانی مین لە چاو ساڵی ٩٤ نیشانەی کەمتەرخەمی بنیاتی نەتەوەیی مینە لە هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی مین لەو ناوچانەی …

درێژەی بابەت »

هەژاریی بنەماڵە کرێکارەکان لە نیسێی مووچە و حەقدەستە دیاریکراوەکانیان!

تەهای رەحیمی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان زۆرترین هەوڵیان ئەوەیە ئاستی ژیانی چینە کەمداهاتەکانی کۆمەڵگە بەرز بکەنەوە وبە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجا و پەسندی بریار و قانوون ئاستی زیان و خەسار لەسەر ژیانی ئەو چینانە دابەزێنن و، دەوڵەت و سیستمەکان هەمیشە وەک چەترێک ئەو توێژانە بەتایبەتیش توێژی کرێکار دەپارێزن. کەچی سیستمی کۆماری ئیسلامیدا، هەر …

درێژەی بابەت »

بەشی خەڵکی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی شادی و کەیف‌خۆشی چەندەیە؟!

۲۰ی مارسی هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ڕۆژی جیهانیی شادی‌ ناودێر کراوە. مەبەست لە دیاریکردنی ڕۆژێک بەو ناوەش بردنەسەرێی ئاستی زانیاریی خەڵک لە مافی شادی‌ و کەیف‌خۆشییانە. ئامارەکانی ڕێکخراوین نەتەوە یەکگرەتووەکان باس لەوە دەکەن کە دانمارک لە ساڵی ۲۰۱۶دا بۆ سێهەمین جار وەک شادترین‌ و کەیف‌خۆشترین وڵاتی دنیا …

درێژەی بابەت »

بیمەکردنی کۆڵبەڕەکان بڕیارێکی ڕووکەشی بۆ خۆدەربازکردن لە گوشاری میدیاکانە

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە نیوەی دووهەمی مانگی خاکەلێوەوە کۆڵبەرەکان بیمە دەکرێن، ئەوەش کە چەند کەس لەوان بیمە دەکرێن و بە گشتی کۆڵبەر و کۆڵبەری لای کاربەدەستان چۆن پێناسە دەکرێ با بمێنێ؛ بەڵام ئایا بیمەکردنی کۆڵبەرەکان کێشە و ئاستەنگەکانی ئەوان چارەسەر دەکا؟ شاکر ئیبراهیمی،بەڕێوەبەری کانوونی شوڕا ئیسلامییەکانی کار لە …

درێژەی بابەت »