۷ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی دووه‌م 2020

چاره‌نووسی نادیاری شارومه‌ندێکی مه‌ریوانی

فه‌رید په‌ژووهی ۲۵ ساڵه‌ خه‌ڵکی مه‌ریوان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانستگه‌، ڕێکه‌وتی ۷ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۷ له‌ یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانه‌وه‌ به‌ تاوانی هاوکاری ده‌گه‌ڵ هێزێکی کوردیی ڕفێنرا. له‌و ڕێکه‌وته‌وه‌ هه‌تا ئێستا وێڕای به‌دواداچوونی زۆری بنه‌ماڵه‌که‌ی هیچ زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی نه‌دراوه‌. به‌ پێێ گوته‌ی برای …

درێژەی بابەت »

ڕاگواستنی به‌ندییه‌کی سیاسی کورد بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

دارا ڕه‌شیدی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ۷ی ڕێبه‌ندان له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوازرا. ناوبراو ۱۸ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ته‌ناهییه‌کان له‌ مهاباد گیرابوو و بۆ گرتووخانه‌ی تایبه‌تی ئیتلاعات له‌ ورمێ به‌ڕێ کرا. ڕه‌شیدی دوای ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی بۆ ماوه‌ی ۵۰ ڕۆژ له‌ سلووله‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعاتی …

درێژەی بابەت »

حوکمی چوار ساڵ زیندانی بۆ به‌ندییه‌کی کورد

عەبدوڵڵا ئەحمەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی که‌ له‌ ۱۶ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی گیرابوو، حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی دوو کەس لە ورمێ و کرماشان بە تاوانی بڵاوکردنەوەی شیرینی لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەنداندا!

دوو کەس لە شارەکانی ورمێ و کرماشان بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی شیرینی” لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان‌، ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا دەسبەسەر کران. ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ی هەتاوی “سەمیع عەلیزادە”، خەڵکی ورمێ بەهۆی “بڵاوکردنەوەی شیرینی” لە یادی  ٧٤ەمین ساڵیادی کۆماری کوردستاندا، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هاوکات لە کرماشان، کەسێکی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکران و حوکمدانی ۳ بەندیی سیاسی لە شارەکانی سایین‌قەڵا، مەریوان و سنە

چەند چالاکی سیاسیی کورد لە شارەکانی سایین‌قەڵا، مەریوان و سنە دەسبەسەر و حوکم دران. ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری سایین‌قەڵا لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “مەهدی ئیسماعیلی” دەسبەسەر کردوە. وەک دەگوترێ ناوبراو بە تۆمەتی پێوەندیی بە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامییەوە گیراوە. ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕێبەندانیش سەلمان ئەفرا،  خەڵکی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانی لە سنە و ئیلام

دوو هاونیشتمانیی کوردی خەڵکی سنە و ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاوێکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیرعەلی مەجدی” لە شوێنی کارەکەی لە کتێبفرۆشیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە  کاتی گیرانیدا …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی شاعیر و نووسەرێکی کرماشان، موعین شاهوەیسی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

شاعیر و نووسەرێکی دیکەی کورد لە کرماشان لە درێژەی ڕەوتی ڕەشبگیری چالاکی کورددا دەسبەسەر کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی مامۆستا “موعین شاهوەیسی”، خەڵکی شاباد لە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە. سەرچاوەیەکی نیزیک لە …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی خەڵکی سەقز گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە کەرەج گیانی لەدەست دا. ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بەفرانبار کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “شەهرام ئەحمەدپوور”، تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە کاتی کارکردن لەسەر داربەست کەوتۆتە خوارێ و بەهۆی سەختیی برینەکانی گیان لەدەست دا. شایانی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە مەریوان

ژینگە پارێزێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی ژینگەپارێزێکی مەریوانی بە ناوی “ئامانج نیک پەی” کوڕی خالید لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە. ناوبراو بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگیراوە و دواتر ڕەوانەی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی ٣ خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە سنە

هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دوێنێ ٤ شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان لە شاری سنە دەسبەسەر کرد،ئەوخوێندکارانە ، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان ، ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی بەفرانبار، سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی …

درێژەی بابەت »