۱ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: شوبات 2020

چارەنووسی نادیاری دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی مەریوانی

چاونیوز: سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان چارەنووسیان نادیارە. به‌ پێێ هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمناڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی ”نێ“ی مەریوان بە ناوەکانی ”ئوسامە بامداد“ کوڕی ئارام و …

درێژەی بابەت »

یەکیەتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بەبۆنەی ڕووداوی بومەلەرزەی کوتۆل بڵاو کردەوە

چاونیوز: یه‌کیەتیی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بەبۆنەی ڕووداوی بومەلەرزەی کوتۆل بڵاو کردەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە: هاونیشتمانییانی بەڕێز، خەڵکی بەشەرەفی کوردستان! وەک ئاگادارن دیسان ڕووداوی سروشتی پارچەیەکی دیکەی نیشتمانەکەمانی تووشی ماڵکاولی و نەهامەتی کردووە و بەهۆی بوومەلەرزەوه ژمارەیەک لە هاونیشتمانییانی کورد لە ناوچەکانی کوتۆل (قوتوور) و… ئاوارە بوون. ئەگەرچی بەداخەوە …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی خوازیاری ئازاد کردنی “زێنه‌ب جه‌لالیان”‌ زیندانیی سیاسی کورده‌

چاونیوز:ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا، داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بە ١٢ ساڵ زیندانیکردنی نادادپەروەرانەی “زێنەب جەلالیان”، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی خۆی بهێنێت. لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: “زێنەب جەلالیان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٨٦دا بەهۆی هاوکاری لەگەڵ لقی سیاسیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەسبەسەر کراوە”. “زێنەب …

درێژەی بابەت »

هه‌ڵدێرانی مێرمنداڵێکی کۆڵبه‌ر له‌ به‌رزاییه‌کانی “ته‌ته‌”

چاونیوز: به‌ پێێ ڕاپۆڕتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۴ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی، مێرمناڵێکی کۆڵبه‌ر خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان به‌ ناوی “زکریا موعه‌ته‌ر” ۱۷ ساڵه‌ له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی باری کرێکۆڵی، له‌ بستووی ته‌ته‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ سنووری هه‌ورامان، هه‌ڵده‌دێرێ و بریندار ده‌بێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ به‌خۆشییه‌وه‌ زکریا ئێستا …

درێژەی بابەت »

ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی هاونیشتمانییه‌ک له‌ کرماشان

چانیوز: ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی “حوسێن سەمەدی” کوڕی “عەلی”، خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو لاوەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاونیشتمانییه‌ک

چاونیوز: “سابیر قادری”، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان و ئەندامی ئەنجومەنی “شەیدای سەوزی لەیلاخ” کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، تاوەکوو ئێستا لە زیندانی سنە بەسەر دەبا. بە پێی ڕاپۆڕتی کەمپەینی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی،”سابیر قادری”، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی “شەیدای سەوزی لەیلاخ”، کە ڕۆژی دووشەممە، …

درێژەی بابەت »

لافاوی شاری ئیلام دوو هاووڵاتی خینکاند

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە، ٦ی ڕەشەمە، بەهۆی بارینی به‌ خوری باران و هاتنی لافاو لە شاری ئیلام، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بوون بە قوربانی و گیانیان لەدەست دا. لەو ڕووداوەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە بلواری باکووری ئیمام و هەروەها پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لافاو و کەوتنە نێو جۆگەلە ئاو (کانال)، …

درێژەی بابەت »

“نەجەف مێهدی پوور” لە زیندان ئازاد کرا

چاونیوز: نەجەف مێهدی پوور رۆژنامەوانی خەڵکی ئیلام لە زیندانی “درەشهر” ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە، ٦ی ڕەشەمەی ٩٨، “نەجەف مێهدی پوور” خاوەنی ئیمتیازو بەڕێوەبەرو بەرپرسی دوو هەفتەنامەی ڕاگیراوی “باخترزمین”، بە بەخشینی دوو مانگ لە حوکمە یەک ساڵەکەی لە زیندانی “درە شهر” …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆڕتی پێشێلکردنه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درا به‌ مه‌جلیسی سێنای ئوستراڵیا

چاونیوز: ڕۆژی پینج شەممه‌ ۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڵ ٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٠ی زایینی، سەلاح پورئەسەد بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوسترالیا، لە گەڵ خاتوو “لاریسا واترس” سناتۆر لە حیزبی سەوزەکانی ئوسترالیا کە ھاوکات سەرۆکی تیمی سناتۆرە سەوزەکانی ئوسترالیایە لە مەجلیسی سنا و جێگری سەڕۆکی حیزبی سەوزە، …

درێژەی بابەت »

١٧٠ زیندانی لە زیندانی ورمێدا مانیان لە خواردن گرت

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ڕەشەمە، ١٧٠ زیندانی لە بەندی ڕەواندەرمانیی ١ و ٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، دەستیان داوەتە مانگرتن. ئەو زیندانییانە بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لە پچڕاندنی ٢١ ڕۆژەی ئاو مانیان گرتووە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان بۆ دابینکردنی ئیمکاناتی خۆشبژێویی بەندی ڕەواندەرمانیی ١ و ٢ هیچ هەنگاوێکی بەکردەییان هەڵنەگرتووە. …

درێژەی بابەت »