۷ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2020

دێهیاری گوندی “نێ”ی مەریوان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ، دێهیار و بەرپرسی مۆزخانەی گوندی “نێـ”ـی مەریوان بە ناوی “فاتیح ئەرژەنگی” کوڕی محەممەد شەریف لەلایەن پاسگای زرێبارەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا. هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی بەرپرسی مۆزەخانەی گوندی “نێـ”ـی مەریوان ناڕوونە. ڕۆژی ڕابردوو، کاناڵە تێلێگرامییە خۆجێیەکانی شاری مەریوان، هۆکاری دەسبەسەرکردنی دێهیاریی گوندی “نێـ”ـیان بۆ …

درێژەی بابەت »

کچێک لە مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرەدا

چاونیوز: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرەدا بەپێی هەواڵی گێشتوو بە چاونیوز، کچێکی لاو بە ناوی “سومەیە بەهمەنی” تەمەن ٢٣ ساڵ کچی عومەر، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی سووتاند. کێشەی بنەماڵەیی هۆکاری سەرەکیی خۆسووتانی ئەو کچە لاوە بووە. سومەیە بەهمەنی …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کامیارانی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئەمنییەتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “فەرشاد ڕەحمانی” خەڵکی شاری کامیاران دەسبەسەر کرد. هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی …

درێژەی بابەت »

ڕێزلێنان و پێزانینی چاڵاکانی مەدەنی لە کادری دەرمانی نەخۆشخانەی شاری شنۆ

چاونیوز: ئەمڕۆ دووشەمە ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی لە ژێر ناوی کۆمەڵگای مەدەنی شاری شنۆ بە سەردانی کردن و پێشکەش کردنی دەستە گوڵ ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی کادری دەرمانی شاری شنۆ گرت. لە درێژەی کاروچالاکی، چالاکانی مەدەنی لە ڕژهەڵاتی کوردستان ئەمجارە لە شاری شنۆ …

درێژەی بابەت »

دۆخی نالەباری کرێکارانی ڕۆژبڕ لە پارێزگای ئورمییە

چاونیوز: دوای هاتن و تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا و پشوودانی سەرجەم بازار و ئیش و کاسپییەک، ڕەوشی کرێکارانی ڕۆژبڕ هەردێت و خراپتر دەبێت. بەرپرسی بەڕێوەبەری ماڵی کرێکارانی پارێزگای ئورمییە بە ئاماژە دان بە ڕەوشی زۆر ئاڵۆز و خراپی کرێکارانی ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند، ئەم کرێکارانە لە دۆخێکی یەکجار زۆر خراپ دان و …

درێژەی بابەت »

هەوڵی دڵسۆزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کۆڕۆنا بەردەوامە

چاونیوز: بە گوتەی ناوەندی ڕاگەیاندنی “حدک”/ خەمخۆرانی نیشتمانی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵ و هاوکارییەکانیان بۆ خەڵک دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەوامن. بەپێی ئەو دێکۆمینت و ڤیدیۆ و وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مێدیاکان بڵاودەکرێنەوە، دڵسۆزنی خاکی و خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەردەوامی خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی …

درێژەی بابەت »

لە یەک حەوتوودا سێ کرێکار لە پارێزگای ئیلام بووەنەتە قوربانیی ڕووداوی کار

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٩، کرێکارێکی تەمەن ٥١ ساڵە، لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی موزائیکسازی لە گوندی ئیسلامییەی شاری سیراوان سەر بە پارێزگای ئیلام گیانی لەدەست دا. لەو ڕووداوەدا، بەهۆی بەربوونەوەی ئاسنەواڵە لە جەرسەقیل ئەو کرێکارە گیانی لەدەست دا. هەروەها کرێکارێکی دیکە لاقێکی شکا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی …

درێژەی بابەت »

ژنێکی لاو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی کوشت

چاونیوز: بە پێی هەواڵی “ئاژانسی کوردپا”، شەوی هەینی ٥ی بانەمەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی “سارینا غەفووری” تەمەن ٢٤ ساڵ، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو ژنە لاوە لە ماڵی باوکی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت.”سارینا غەفووری” دایکی کچێکی تەمەن ٦ ساڵەیە. ئەو ڕووداوە، لە شارەکی ساحێلیی …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین هێزەکانی ئەرتشی کردە قوربانی

چاونیوز: بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە ناوچەی مێهران سەر بە شاری ئیلام، ئەفسەرێک و سەربازێک بریندار بوون. فەرمانداری دێهلۆڕان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “ئەو ڕووداوە لە ناوچەی فەکەی سەر بە شاری مێهران ڕوویداوە و ٢ کەس لە هێزەکانی ئەرتشی حکوومەتی ئێران، بریندار بوون”. …

درێژەی بابەت »