۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2020

خۆکوشتنی کەسێک لە ئیلام بەهۆی هەژاری و نەدارییەوە

چاونیوز: لە ئیلام کەسێک بەهۆی نەبوونی و نەدارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتوە، کەسێک بە ناوی عادڵ ڕەشیدی خەڵکی ئیلام بەهۆی نەدارییەوە خۆی کوشتوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٣ مناڵ بووە. خۆکوشتن و هەژاری بوونەتە دیاردەیەک کە ڕۆژانە بەم هۆیانەوە بۆ خۆدەرباز کردن لە سەختییەکان …

درێژەی بابەت »

دەست بەسەر داگرتنی ٥٠ سەر مەروماڵات لە ناوچەی سەردەشت

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور لە ناوچەی سەردەشت،٥٠ سەر مەڕوماڵاتی کەسێکی ئەو ناوچەیەیان دەست بەسەر داگرت. پایگای هێزەکانی ئیتزامی ١٠٦ی سەردەشت زۆر بێ بەزەییانە هێرش دەکەنە سەر ئەو ڕانە مەڕە و بێ هیچ بەڵگەیەک بە پاساوی بە قاچاغی بردنی ئەو …

درێژەی بابەت »

دیوانی بەرزی وڵات بە گوشاری سپای پاسداران حوکمی ئێعدامی بەسەر “ئەرسەلان خودکام”دا سەپاند

چاونیوز: دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران، لەژێر زەختی سپای پاسداران حوکمی سێدارەی بەسەر زیندانی سیاسی کورد” ئەرسەلان خودکام” دا سەپاند. بە پێی راپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو بەندییە سیاسییە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سێ جاران تانەی لە بڕیاری دادگە داوە و دیوانی عالی وڵات بە ڕەد کردنەوەی …

درێژەی بابەت »

پزیشکێکی دیکەی کورد بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

چاونیوز: پزیشکێکی تری کوردی خەڵکی کرماشان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا. ▫️ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، دوکتور ”مێهرداد نەورۆزی”، پزیشکی پسپۆڕی بواری نەخۆشیی شەکرە، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کرماشان گیانی به‌خت کرد. ▪️لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کوردستان ئەمە سێهەمین کادری دەرمانییە کە گیانی …

درێژەی بابەت »

مەرگەوەر: چاندنی نەمام بۆ ڕێزگرتن لەو پەرستار و پزیشکانەی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

چاونیوز: کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز لە ورمێ ڕێزیان لەو کادرە دەرمانییانە گرت کە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا. بەشێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و نیشتماندۆست لە ناوچەی “دزەی مەرگەوەر”ی ورمێ وەک ڕێزێک لە هەموو ئەو پزیشک و پەرستارانەی بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دابوو نەمامیان چاند. لەم …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەرسنووری چاڵدێران

چاونیوز: کۆڵبەرێک لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان لەبەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدێران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو. بەپێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان بە گوتەی “کۆڵبەرنیوز”، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، هێزەکانی نیزامی جێگیر لە ناوچەی سنووری چاڵدێران لە نزیک ئاوایی شێخ سەلۆ، تەقەیان لە …

درێژەی بابەت »

پیاوێک به هۆی هه‌ژاری و نه‌داری کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، پیاوێک لە شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیاوێکی ته‌مه‌ن ۵۱ساڵ به ‌ناوی “مه‌ڵک_محه‌ممه‌د باقری” دانیشتووی گه‌ڕەکی فه‌رەجه‌ی شاری سنه له ڕێگای خۆهه‌ڵواسین کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەکانی ناو شاری سنە باس لەوە دەکەن …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین مێرمناڵێکی بریندار کرد

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی “مەهدی چنانی” لە هۆزە کۆچەرەکان لە شاری حەمیدیە سەر بە پارێزگای خووزستان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو. لەو ڕووداوە کە لە نزیک پایگای “فەرجەوانی” ڕووی داوە، ئەو مێرمنداڵە لاقێکی لەدەست دەدات. ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە، هەنووکە لە بەخشی …

درێژەی بابەت »

ناڕەزایەتی بەشێک لە بازاڕیانی شابادی کرماشان

چاونیوز: ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، بەشێک لە خەڵکی کاسبکار و مریشک فرۆشی شاری شاباد لەبەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە بە هێمای ناڕزایەتی کۆبوونەوە. ئەم خەڵکە ناڕازییە دەڵێن مەبەستیان لەم گردبوونەوەیە ئەوەبووە کە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس(ئەماکین)شوێنی کاروکاسبیان لێ داخراوە و ئیزنیان پێنادەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان لەم دۆخە قەیراناوییە …

درێژەی بابەت »

ڕەوشی “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسی کورد نالەبارە

چاونیوز: “سەکینە پەروانە”، بەندکراوی سیاسی کورد، تەمەن ۳۰ ساڵ، خەڵکی خۆراسان کە پێشتر لە زیندانی “ئەوین” زیندانی بوو، لە کۆتاییەکانی زستانی ۱۳۹٨ بۆ بەندیخانەی قرچک لە شاری کەرەج گواستراوەتەوە، ئیستا لە ژێر شکەنجە و ئازارداندا تووشی ناسازی دەرونی بووە. بە گوێرەی هەواڵی “کۆڵبەرنیوز””سەکینە پەروانە” بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ژووری …

درێژەی بابەت »