۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: نیسان 2020

دوکتور یوسف پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

جاونیوز: ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە، دوکتور “ڕەحیم یووسف پوور”، پزیشکی ناسراوی خەڵکی سەقز، لە لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادگای گشتیی ئەو شارە، پاش ڕوونبوونەوەی حوکمەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. “شاهد عەلەوی”، ڕۆژنامەنووس و دانیشتووی واشنتۆن بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی لە ئازادکردنی دوکتور “ڕەحیم …

درێژەی بابەت »

کۆبوونەوەی ناڕزایەتی شۆفیران و خاوەندارانی ئوتوبووسەکانی ناو شاری ئورمییە

چاونیوز: بە گوێرەی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەشێک لە شۆفیران و خاوەندارانی ئوتوبووسەکانی ناو شاری ئورمییە لە بەردەم بینای پارێزگای ئەو شارە کۆبوونەوە. بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هۆکاری گردبوونەوەکە و ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو بەشە لە شۆفیران و خاوەندانەکانیان، نەدانی بیمەی …

درێژەی بابەت »

خۆکووژی دوو کەس لە دێوڵان و کامیاران

چاونیوز: بە پێی هەواڵە ناوخۆییەکان، ڕۆژی شەمە ١٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، لاوێک بە ناوی “موبین تەهماسبی” خەڵکی ناوچەی دێوڵان بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هاوکات پیاوێکی خەڵکی ئاوایی”شێروانە”ی سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “قودرەت” دوای سێ ڕۆژ لە نەمانی، خەڵک ئاگادار دەبنەوە و تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی …

درێژەی بابەت »

کەمئەندامبوونی دوو سەربازەکەی تەقینەوەی مین لە سەقز

چاونیوز: ئەو دوو سەربازەی هێزەکانی ئینتزامیی بە ناوەکانی “جەواد مێهری‌زادە و مازیار ئیستراکی” کە لە جادەی سەرشیوی سەقز، تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مین ببوون، پزیشکان بە هۆی قورسی برینەکانیانەوە، ناچارن قولاپەی پێی ئەو دوو سەربازە بقرتێنن. ئەو دوو سەربازە، سەربازی یەکێک لە پایگاکانی هەنگی سنووریی شاری سەقزن کە بەهۆی تەقینەوەی مین …

درێژەی بابەت »

ژمارەی مناڵانی کار لە ئێران نزیکەی حەوت میلیۆن کەس بەراورد دەکرێ

چاونیوز: “کامیل ئەحمەدی”، توێژەری خەسارناسیی کۆمەڵایەتی، ژمارەی منداڵانی کاری لە ئێراندا بە دوو تا پێنج میلیۆن مناڵ، دەخەمڵێنیت. ناوبراو باسی لەوە کرد کە بەشێک لە توێژەران ئاماری منداڵانی کار بە هەژمارکردنی ئەو منداڵانەی کە لە کارگەکان کار دەکەن، بە نزیک ٧میلیۆن کەس بەراورد دەکەن. هەروەها بەداخبوونی خۆی لە نەبوونی توێژینەوەی …

درێژەی بابەت »

مووسا یووسفی ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی “چۆڕ”ی مەریوان بە ناوی “مووسا یووسفی” لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. دادگای ئینقلابی شاری مەریوان، بە بێ ئامادەبوونی “مووسا یووسفی” لە دادگادا، حوکمی یەک ساڵ زیندانیی بۆ ناوبراو بڕێوەتەوە. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەلایەن دادگای ئینقلابەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی مەریوان بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، “تەحسین دادڕەس” زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی گوندی “سەردۆش” سەر بە شاری مەریوان، لە زیندانی ئەو شارە، بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بەهۆی ئەویکە هاوکاری لەگەڵ ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕەت کردبووە لەلایەن جێگری بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان …

درێژەی بابەت »

لە ناوبردنی ژینگە و دارستانەکانی ناوچەی مەریوان

چاونیوز: سپای پاسداران بە هاوکاریی هێزە ئینتزامییەکان ئەو دارستانانەی کە نزیک لە پایگاکانی خۆیانن، بە مەبەستی زیاتر دروس کردنی شوێنی نیزامی، دارستانەکانیان بڕیوە و ژینگەی ئەو شوێنانەی تێکداوە. سەرچاوەیەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: “سپای پاسداران لە پایگاکانی گوندەکانی “پایگای سپای شاری چنارە، گوندی وێڵە لە نزیک بەنداوی گاڕان” دارستانەکانی ئەو …

درێژەی بابەت »

ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارگەی لاستیکی سنە

چاونیوز: سەرەڕای مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، کارگەی لاستیکی” بارز” کاری ڕۆژانەی خۆی ڕاناگرێت و ئەمەش ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەو کارگەی لێکەوتۆتەوە. بەپێی هەواڵی ناوەندیی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گێڕانەوە لە کوردستان و کورد، کارگەی لاستیک دروست کردنی “بارز” لە شاری سنە سەرەڕای داواکاری کرێکارەکانی بۆ داخستنی کارگەکە لە مەترسی تووشبوون …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان

چاونیوز: تێکدانی ژینگەی کوردستان و لەنێوبردنی دارستان و لێڕەوارەکانی لە لایەن کەسانی هەلپەرستەوە بەردەوامە. ماوەی چەند ساڵێکە کەسانێکی بەرژەوەندیخواز و هەلپەرست، هەروەها دەستوپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆکاری جیاواز خەریکی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستانن. بە پێی ئەو هەواڵانەی لە لایەن ئەنجومەن و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە کەسانی هەلپەرست و بەرژەوەندیخواز بە …

درێژەی بابەت »