۱ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئایار 2020

هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بۆ سەر کاسبکاران لە ناوچەی پیرانشار

چاونیوز: هێزێکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی پیرانشار هێرشیان کردە سەر کاسبکارانی ئەم ناوچەیە و چەند سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشتووە. بەپێێ هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە کوردستان و کورد، ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی و هێزی ئینتزامی لە گوندی ماشکانی سەر بە پیرانشار ڕێگەیان لە کاسبکارانی ئەم …

درێژەی بابەت »

بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی کرماشان ئازاد بوو

چاونیوز: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە لە بەندیخانەی کرماشان ڕاگیرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بە ناوی ”ناسر مورادی“ ئازاد بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناسر مورادی دوای ئەوەی ماوەی پێنج …

درێژەی بابەت »

دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا دەسووتێن

چاونیوز: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پاوە و مەریوان بوو بەهۆی سووتانی بەشێکی زۆر لە ژینگەی ئەو شارانە و خەسارێکی زۆر بەر سروشتی ئەو ناوچانە کەوتووە. ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دارستانەکانی گوندی “بەرقڕوو” و “لەنگەرێز” سەر بە شاری سەوڵاوا، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون. لە حاڵێکدا کە ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە خەریکە …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی تەرگەوەڕ بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شارام مستەفاپوور” خەڵکی گوندی “ماوانە”ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری نەوسوود

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. بە پێی هەواڵی چاونیوز …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەرکراوێکی کرود لە ئیتلاعاتی سوپای ئورومیە هەوڵی خۆکوشتنی دا

چاونیوز: یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی بانەمەڕ پیرانشار بە هۆی ئەشکەنجەی بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە تا ئیستا دوو جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە. بە پێی هەواڵی چاونیوز و راپۆرتانەی بڵاو بووتنەوە، “محەمەد قادری”یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی بانەمەڕی پیرانشار کە لە دەستبەسەرگەی سوپای ئورومیە راگیراوە، لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا دوو …

درێژەی بابەت »

سەربازێکی کورد حوکمی پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: سەربازێکی کورد کە ماوەیەک لەمەوپێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرابوو دوای دادگایی کردنێکی ڕواڵەتی حوکمی زیندانی بەسەر داسەپا. بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئالان بەنگینی کوڕی حاسڵ خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی سەر بە شاری شنۆ  دوای ئەوەیکە وێڕای دوو هاوڕێی تری لە پادگانی ئەرتەشی شاری تەورێز …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری چۆمانی سەر بە شاری بانە

چاونیوز: کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی سنووری چۆمانی سەر بە شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. بە پێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۹ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی کۆلکەرەش سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی عەلی خزرزادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی سێ کاسبکاری کورد لە سنووری پیرانشار

چاونیوز: ئیوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، سێ کاسبکاری کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار، بەسەختی بریندار بوون. شوناسی ئەو سێ کاسبکارە، “کامیل، کەماڵ گەوهەری تەمەن ٢٣ ساڵ و ڕەسووڵ چەپلەک” و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە . هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان …

درێژەی بابەت »

دوو ئامۆزای خەڵکی شنۆ لە بەنداوی بوکان دا خنکان

چاونیوز: دوو هاوڵاتی خەڵکی شنۆ کە بۆ سەیران چووبوونە بەنداوی بۆکان، خنکان. بە پێی هەواڵی جاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩، دوو هاووڵاتیی خەڵکی دەڤەری شاری شنۆ کە بۆ سەیران و ڕابواردن چووبوونە بەنداوی بۆکان بە ناوی “ڕەحمان شکاک کوڕی حسێن و بنیامین شکاک کوڕی …

درێژەی بابەت »