۵ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2020

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی “ژیوای” پاوە

چاونیوز: دوای شەهید بوونی سێ تێکۆشەری خۆنەویستی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “ژیوای” پاوە، ئەو ڕێکخراوەیە ڕاگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە کە دەقەکەی بەم شێوەیەی بەرەوەیە: شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە” باڵی ئازادی و بەیداخی لوتکەی هەڵوێستی ئینسانە” خاکی پیرۆزی نیشتمان دوا ژوانی شەهیدانە و ئەمڕۆ موختار و هاوڕێکانی چوونە ئامێزی دڵداری هەتاهەتایی خۆیان …

درێژەی بابەت »

‌ئەندامێکی ڕێکخراوەی “ژیوای” پاوە، بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: چالاکی ژینگەیی پاوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دوای لێپرسینەوەی، بۆ ماوەیەک بێ هیچ هۆکارێک ڕاگیرا. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩، “ئاشنا حەسنزادە”  ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژیوای” پاوە دوای بانگ کردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ ماوەی دانێک ڕاگیرا. سەرچاوەکان باس لەوە …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە ناوچەی هەورامان

چاونیوز: چەندین کۆڵبەر لە ئاکام تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٨ی پووشپەڕ ی ۱۳۹۹، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا چەندین کۆڵبەر بریندار بوون. ناسناوی سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “عارف خدادادی” …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ کارەساتی شەهیدانی ژینگەپارێزی پاوە

چاونیوز: تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە چالاکانی کورد و ژینگەی کوردستان مەحکووم دەکەین و ڕێژیم بە بەرپرسیاری سەرەکیی شەهیدبوونی ژینگەپارێزان دەزانین. خەڵکی تێکۆشەر و مافویستی کوردستان! ڕێکخراوە مەدەنییەکان! بنەماڵەی سەربەزری شەهیدانی ژینگە! بە بۆنەی هەواڵی شەهیدبوونی گوماناویی سێ ژینگەپارێزی ئەنجومەنی “ژیوای” پاوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “بووزین” و “مەرەخێڵ” …

درێژەی بابەت »

وێنەگری “غەمی نان” خەڵات کرا

چاونیوز: “عابید جەلیل پووران”، وێنەگری وێنەی “فەرهاد خوسرەوی”، خەڵات کرا. وێنەگری خەڵکی کوردستان “عابید جەلیل پووران”، بەهۆی گرتنی وێنەی “فەرهاد خوسرەوەی”، کۆڵبەری ١٤ساڵەی مەریوانی توانی خەڵاتی هەڤدەهەمین پێشانگەی “وێنەگری ساڵ وەحید ئەبد”ی وەربگرێ. فەرهاد و ئازاد خوسرەوی دوو مێرمنداڵ و تازە لاوی تەمەن ١٤ و ١٨ ساڵانی، خەڵکی ئاوایی “نێ”ی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی “فەرانەک جەمشیدی”، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتیییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک کامپیۆتێر و موبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە. “فەرانەک جەمشیدی” پاییزی ساڵی …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەست دانی سێ ئەندامی ئەنجومەنی “ژیوا”ی پاوە

چاونیوز: سێ ئەندامی ئەنجومەنی ژیوای پاوە بە ناوەکانی “موختار خەندانی، به‌لال ئه‌مینی و یاسین کەریمی”، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکاندا گیانیان لەدەست دا. ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، “موختار خەندانی، بەلال ئەمینی و سۆران مەحموودی”، ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای پاوە، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی “مەڕەخێڵە”ی پاوە، …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەست دانی دوو کرێکاری سەقزی و مەریوانی

چاونیوز: دوو کرێکای مەریوانی و سەقزی لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست دا. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٩ کرێکارێکی کورد بە ناوی “دلاوەر تەوحیدپەنا” خەڵکی ئاوایی جەوشنی سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆکاری کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا. هەروەها، هەر …

درێژەی بابەت »

کڕۆنا و هەژاری

چاونیوز: لەم ساتانە کە نەخۆشی کڕۆنا باڵی بە سەر هەموو جیهان و بە تایبەت وڵاتی ئێران گرتووە،لێکدانەوەی هەژاری و بێ دەرەتانی خەڵکانی ئێران کە دووهەمین وڵاتە لە بواری کانگا ژێرزەمینی و سروشتیەکانەوە لەم ڕۆژانە بوەتە باسی سەرەکی ئابووریناسانی ناوەوە و دەرەوە؛چوونکە هەنووکە زیاتر لە هەشتا لە سەدی خەڵکی ئەو وڵاتە …

درێژەی بابەت »

بۆ زامەکانی سەردەشت

چاونیوز: بە حەوت دا ئاسمانێک دووکەڵ! بە شۆڕەبیەکانی کەنار “زێی بچووک”دا دەریایەک ژان بە حەوت دا حەوت جاری تر ئەگەر سەددام هەڵواسن! هێشتا سووکنایی زامی “سەردەشت” نایە مەگەر چاو بادامیەکانی”هێرۆشیما” لە ئازارت تێبگەن مەگەر قەتارەی بارە سێوەکانی”هەڵەبجە” بە گریانت ئاشنا بن مەگەر “بێکەس”لە سەر شانی گۆیژەوە.. چامەی دڵنواییت بچڕێ بە …

درێژەی بابەت »