۴ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: تشرینی دووه‌م 2020

‌ هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە قۆڵبەست کرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بەناوی واحید عەباس زادە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. سەرچاەکان لە بانە باس لەوە دەکەن کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی واحیدیان قۆڵبەست و بۆ شوێنیکی ناڕوون گواستۆتەوە.

درێژەی بابەت »

مردنی گوماناوی سەربازێکی کورد

چاونیوز: سەربازێکی کورد خەڵکی پیرانشار بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، سەربازێک بەناوی سەعدوون قۆرقچی کوڕی ئەسعەد خەڵکی ئاوایی گپڵەسەن سەر بە شاری پیرانشار کە لە شاری جیرۆفتی کرمان سەرقاڵی سەربازی بوو بەهۆکارێکی ناڕوون گیانی لەدەست دا. سەرچاوەیەکی نزیک لەم بارەیەوە بە …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی خەڵکی پاوە بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکاری خەڵکی ئاوایی میرعەبدول سەر بە شاری پاوە بەناوی عەزیز محەممەدی لە کاتی کار کردن دا لە بەرزایی بینایەکی نیوەکارە، بەر دەبێتەوە و گیانی لەدەست دەدا.

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پاوە دەسبەسەرکرا

چاونیوز: هانیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی شمشیر سەر بە شاری پاوە بەناوی ئیقباڵ شمشیری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کرا. ئیقباڵ شمشیری شۆفیری ئوتوبووسی هێڵی پاوە تاران بووە و دوای گەڕانەوەی لە تاران دەسبەسەر کراوە. هەتا ئێستا شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری گرتنی ئەو هانیشتمانییە ڕوون نییە.

درێژەی بابەت »

کچێکی خەڵکی سەڵماس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە بەناوی ڕۆژین خدری، خەڵکی گوندی “گوزەڕەش سەربە شاری سەڵماس، بە شێوەی خۆهەڵاوەسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. دەوترێ، لەبەر کێشەی خێزانی، باوک و دایکی ڕۆژین چەند ساڵە لێک جیا بوونەتەوە و باوکی ڕۆژین ئازار و ئەشکەنجەی کچەکەی دەدا و ئەمەش بووەتە هۆی …

درێژەی بابەت »

عەزیز ڕونما بریندارەکەی تەقینەوەی مین لە شنۆ گیانی لەدەست دا

چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، “عەزیز ڕوونما” تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی گوندی پۆلێی سەر بە شاری شنۆ، کە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار ببوو، بەهۆی قورسی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست دا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ناوچەی “هەوارە ئێسک” لە خاڵی سنووریی ئێران و عێراق لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بریندار ببوو. ئەو هاووڵاتییە …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ کەسێکی بە توندی بریندار کردووە

هەر ئێستا… تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ کەسێکی بە توندی بریندار کردووە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنێک بەناوی هەوارە ئێسک سەر بە دەڤەری شاری شنۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن ٤٢ ساڵە بەناوی عەزیز ڕونما بە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی دوو هاونیشتمانی کورد

چاونیوز: لە درێژەی گرتن و قۆڵبەست کردنی هاونیشتمانیان لە پیرانشار، دوو هاونیشتمانی دیکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو کەسی خەڵکی گەڕەکی شیناوێ سەربە شاری پیرانشار بە ناوەکانی سەلیم شوندە و هاشم مرادی دوای ئەوەیکە بانگی ئیتلاعاتی ئەو شارە …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی لە سەقز کوژران و دەسبەسەر کران

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و هاونیشتمانییەکی دیکەش بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئینتزامییەکان لە ڕێگای سەقز دیواندەڕە بە گومانی هەبوونی باری قاچاغ تەقە لە ماشێنێک دەکەن و بەم هۆیەوە تووشی هەڵدێران دەبێ و …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی مەریوان دوای لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی سەردۆشی مەریوان بەناوەکانی ئیسماعیل ڕاستی، ئاراس قادری و موحسێن ڕەسایی دوای لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنیان …

درێژەی بابەت »