۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷ی هەتاویدا

ڕاپۆرتی به‌شێک له‌ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷ی هه‌تاویدا

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (۱۳۹۷ی هەتاوی) زیاتر لە ۳۶۰ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی ۱۷ی خەرماناندا بە ۷ مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و لەو پەلامارە سامناکەدا ۱۶ تێکۆشەری سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون و زیاتر لە ۴۰ کەسیش بریندار بوون.

هەر به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ۶۴ كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا ۲۴ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و۴۰ که‌سیش بریندار بوون. هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها وێڕای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر ده‌یان میلیارد تمه‌ن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە که‌ زۆربه‌یان‌ ئێڵ سی دی و باری سیگار و پارچه و که‌لوپه‌لی دیکه‌ی پێداویستیی خه‌ڵک و بازاڕ بوون.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ۲۵ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە شه‌ش که‌س له‌وان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون، ۸ که‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه‌ سه‌له‌فییه‌کان ئێعدام کراون و ئه‌وانی دیکه‌ش له‌ سۆنگه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ به‌ بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی له‌دار دراون. جیا لە ئێعدامی ئەو ۲۵ بەندکراوە کوردە، زیندانییەکی کورد بە ناوی ”سەجاد جەماڵی فەرد“ بە هۆی پێڕانەگه‌یشتنی پزیشکی و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە. هەروەها دوو بەندکراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی ”غوڵامڕەزا توبراق قەلعە“ _کە به‌ تۆمەتی قاچاخی مەشروب دەستبەسەر کرابوو_ و ”ڕەزا مەلەک ڕەزایی“بە هۆی پێڕانەگێشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م ۱۹ قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی ۹ که‌س له‌وانی ئاشکرا کردووه‌. له‌و ۹ که‌سه که‌ له‌ ناوچه‌کانی سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، پاوه‌ و مه‌هاباد بوونه‌ته‌ قوربانیی ته‌قینه‌وه‌ی مین،‌ ۲ کەسیان بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و ۷ کەسیش به‌ سه‌ختی بریندار و نقوستان بوون.

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م ۱۶۰ که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی کردنیان به‌ بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ۲۸ که‌س له‌وانه‌ دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە ۱۶ مانگ زیندان‌ڕا تا ۱۱ ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ر دا سه‌پاوه‌ و سەرجەم ئەو ۲۸ کەسە  بە ۱۰۷۰مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها چوار کەس لەو دەسبەسەرکراوانەش، بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان و کوشتنی چەند مۆرەیەکی ئیتلاعاتیی ڕێژیم سزای ئیعدامیان بەسەر سەپێندراوە.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ۲۷ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ۱۹ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە ۱۱ کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا دیار و بەرچاو بوو.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ۴۸ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ۳۷ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. کە بە سەرنجدان بە ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لە وەرزی بەهاردا، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو نیزیک بە دوو بەرابەر زیادی کردوە.

 

 

شایانی باسه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به‌ روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوربانیانی سیاسه‌تی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ لێره‌ دا ناویان هاتوه‌ و ئاماژه‌یان پێ کراوه‌.

 

خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ ۳ مانگی هاوینی ئه‌مساڵدا:

 

لیستی شەهیدانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات

ڕیز ناو و ناسناو خەڵکی عینوان ڕێکەوت
۱ کەریم مەهدەوی سەقز ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۲ ئیبراهیم ئیبراهیمی سەردەشت ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۳ نەسرین حەداد سەردەشت ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۴ ڕەحمان پیرۆتی پیرانشار ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۵ سۆهەیلا قادری پیرانشار ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۶ هاشـم عەزیزی بانە ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۷ محەممەد حەسەنپوور سەردەشت کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۸ عوسمان عوسمانی پیرانشار کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۹ کەریم ڕەسووڵزادە سەردەشت کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۰ هاوڕێ کارساز شنۆ کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۱ جەماڵ ئەکبەری جوانڕۆ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۲ پێشەوا عەزیزپوور بانە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۳ مەنسوور ئەکبەرپوور مەهاباد پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۴ فارووق حەسەن خەیات بۆکان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۵ موختار قادرپوور سەقز پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ۱۷/۶/۱۳۹۷
۱۶ قادر عیزەتی مەریوان کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان ۲۸/۶/۱۳۹۷

 

 

 

زانیاری لە سەر ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیز ناو و ناسناو شوێن جۆری زیان چۆنیەتیی ڕووداو ڕێکەوت
۱ عومەر سەبری پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲/۴/۱۳۹۷
۲ شوانە مەحموودزادە پیرانشار کوژراوە لە “گورتێ سوێ” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۷/۴/۱۳۹۷
۳ ناسر عەبدولی پیرانشار بریندار بووە لە “گورتێ سوێ” بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۷/۴/۱۳۹۷
۴ خەلیل عیبادی سەقز گیانی لە دەست داوە دوای ئەوەی بارەکەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ، خۆی دەکوژێ ۱۰/۴/۱۳۹۷
۵ مەنسوور سۆهرابی نۆدشەی پاوە گیانی لە دەست داوە تەمەنی سەروو ۵۰ ساڵ بووە و بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان دڵی لە لێدان ڕاوەستاوە ۱۳/۴/۱۳۹۷
۶ کەیوان عەبدوڵلازادە بۆکان بریندار بووە بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە کەرەج دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە توندی بریندار بووە ۱۳/۴/۱۳۹۷
۷ ئەسعەد سوورە پیرانشار کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۱۶/۴/۱۳۹۷
۸ ‌هیوا خزری مەهاباد بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە ۱۸/۴/۱۳۹۷
۹ وەیسی ئەحمەدزادە پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۸/۴/۱۳۹۷
۱۰ تالیب بەزمە هەورامان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی تەویڵە بەربۆتەوە ۱۸/۴/۱۳۹۷
۱۱ حەکیم حەیدەرانلوو چاڵدران کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۸/۴/۱۳۹۷
۱۲ فەرهاد شاوەیسی مەریوان کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۹/۴/۱۳۹۷
۱۳ محەممەد ڕەزایی مەریوان کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۹/۴/۱۳۹۷
۱۴ ئاکام ڕەسووڵی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۳۱/۴/۱۳۹۷
۱۵ ڕەشید محەممەدعەلی ورمێ کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲/۵/۱۳۹۷
۱۶ مەحموود کوڕی سەعید ورمێ کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۳/۵/۱۳۹۷
۱۷ کۆسرەت مامەند سەردەشت بریندار بووە تەمەن ۱۵ ساڵ، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو و بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکراوە ۵/۵/۱۳۹۷
۱۸ حوسێن…. سەردەشت بریندار بووە تەمەن ۱۵ ساڵ، خەڵکی گوندی دۆڵەتوو و بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم پێکراوە ۵/۵/۱۳۹۷
۱۹ سەید کامیل باڵاشار پیرانشار کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۶/۵/۱۳۹۷
۲۰ عەزیز شۆخەڵانی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۶/۵/۱۳۹۷
۲۱ سەلاح شێخ محەممەدی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۶/۵/۱۳۹۷
۲۲ سولێمان بادشیوە سڵماس کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۲۳ جەعفەر دلایی میلان چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۱/۵/۱۳۹۷
۲۴ خەلیل حەیدەرانلوو چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۱/۵/۱۳۹۷
۲۵ هاشم تەهووریان سەڵماس کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۱۵/۵/۱۳۹۷
۲۶ جاویدان هەکاری سەڵماس کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۲۷ حاسڵ بادبەرین پیرانشار کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۲۸ خالید مامەمین پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۲۹ سەبوور یاری پاوە بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە ۲۱/۵/۱۳۹۷
۳۰ ئیسماعیل عەزیزی ئەقدەم مەهاباد کوژراوە لە سەردەشت بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۳۱ ڕێبوار خزرپوور سەردەشت بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۳۲ محەممەد هەمزەپوور سەردەشت بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۳۳ تەوحید حەقدار سەڵماس کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۹/۵/۱۳۹۷
۳۴ مەجید یەعقووب‌نیا کرماشان کوژراوە کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە ۲۸/۵/۱۳۹۷
۳۵ میعاد پڵەنگی کرماشان بریندار بووە کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە ۲۸/۵/۱۳۹۷
۳۶ میعاد شاوەیسی کرماشان بریندار بووە کاسبکار بووە و لە کرماشان بە تەقەی چەکدارێکی ڕێژیم گیانی لە دەست داوە ۲۸/۵/۱۳۹۷
۳۷ ئەییوب نیکزاد مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۲/۶/۱۳۹۷
۳۸ مەنسور کوڕی مەجید مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۳/۶/۱۳۹۷
۳۹ ناسر بانوج مەریوان کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان گیانی لە دەست داوە ۳/۶/۱۳۹۷
۴۰ ئیقبال کوڕی ئەحمەد مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۳/۶/۱۳۹۷
۴۱ ئیبراهیم کوڕی محەممەد مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۳/۶/۱۳۹۷
۴۲ عوسمان قەدیمی ماکۆ بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۵/۶/۱۳۹۷
۴۳ ئەرکان کاکایی سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۵/۶/۱۳۹۷
۴۴ بەختیار مرادپوور سەلاسی باوەجانی بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۵/۶/۱۳۹۷
۴۵ مەحموود کیتابی بانە کوژراوە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۵/۶/۱۳۹۷
۴۶ ئەسعەد فەرەجی سەوڵاوای مەریوان بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان لە بەرزایی بەربۆتەوە ۹/۶/۱۳۹۷
۴۷ ئەبووبەکر خۆشی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۱/۶/۱۳۹۷
۴۸ عەلی عەڕەب پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۱/۶/۱۳۹۷
۴۹ سامان مرادی پیرانشار بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۵۰ ئاکۆ مینایی (سەعادەتپەنا) سەقز بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۵۱ ناسر ئیبراهیم زادە سەردەشت کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۱۴/۶/۱۳۹۷
۵۲ حوسێن ئەحمەدی ڕەبەت بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم و بەربوونەوە لە شاخ بە توندی بریندار بووە ۲۰/۶/۱۳۹۷
۵۳ ئەسکەندەر گاکەشی سەردەشت کوژراوە لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆ کەوتۆتە سەر مین و کوژراوە ۲۰/۶/۱۳۹۷
۵۴ زانا محەممەدی بانە کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۵۵ زانیار محەممەدی سەقز کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۵۶ محەممەد یادگارنەوین سەقز بریندار بووە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە  دراوەتە بەر دەستڕێژ ۲۲/۶/۱۳۹۷
۵۷ فەرشید نیکبین سەقز بریندار بووە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە  دراوەتە بەر دەستڕێژ ۲۲/۶/۱۳۹۷
۵۸ مارف خۆش مەرام ورمێ بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۳/۶/۱۳۹۷
۵۹ ڕەحیم باپیری سەردەشت بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۵/۶/۱۳۹۷
۶۰ نێعمەت شابازیی حەیدەرانلو چاڵدران کوژراوە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە ۲۷/۶/۱۳۹۷
۶۱ محەممەد حوسێن‌نیژاد چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۷/۶/۱۳۹۷
۶۲ پەیمان قولیزادە چالدران بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۷/۶/۱۳۹۷
۶۳ ڕەعمەت محەممەدی ورمێ بریندار بووە بە دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پێکراوە ۲۷/۶/۱۳۹۷
۶۴ یادگار مەحموودی پاوە بریندار بووە بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بەربوونەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بووە ۳۱/۶/۱۳۹۷

 

 

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷دا لە دار دراون

ڕێکەوت هۆکاری ئێعدام کران و شوێنی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان خەڵکی ناو و ناسناو ڕیز
۱۳/۴/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە ورمێ گوڵی حاجیپوور ۱
۱۳/۴/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە ورمێ محەممەد ڕەوشەنی ۲
۱۳/۴/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە سەردەشت شەهباز ئیبراهیمی ۳
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە ڕەوانسەر سولەیمان موزەفەری ۴
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەرپێلی زەهاو ئیسماعیل سۆفی ۵
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەرپێلی زەهاو ڕەحمان بێهروز ۶
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە پاوە سەید ماجید مورتەزایی ۷
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە پاوە سیروس عەزیزی ۸
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەلاسی باوەجانی ئەیوب ئیسماعیلی ۹
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەلاسی باوەجانی خەسرەو ڕەمەزانی ۱۰
۱۶/۴/۱۳۹۷ بە تۆمەتی چالاکی ئەمنیەتی و ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا لە تاران لەدار دراوە سەرپێل زەهاو عوسمان بێهروز ۱۱
۲۱/۴/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە خۆی بابەک بلووغی ۱۲
۲۷/۴/۱۳۹۷ تەمەنی ۶۵ ساڵ بووە و بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە دار دراوە جوانڕۆ ساڵح خانیزادە ۱۳
۲۹/۴/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی کرماشان لە دار دراوە کرماشان داوود ڕەبانی ۱۴
۲۹/۴/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی کرماشان لە دار دراوە کرماشان عەلیڕەزا ئاشووری ۱۵
۱/۵/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە بۆکان کەماڵ سوڵتانی ۱۶
۱/۵/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە شنۆ فاڕووق دەریایی ۱۷
۱/۵/۱۳۹۷ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە شنۆ مەحموود حەمزەزادە ۱۸
۵/۵/۱۳۹۷ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە زیندانی ورمێ لە دار دراوە ورمێ جەهانگیر نەوجەوان ۱۹
۱۷/۶/۱۳۹۷ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ که‌ره‌ج له‌ دار دراوه‌ مه‌ریوان لوقمان مرادی ۲۰
۱۷/۶/۱۳۹۷ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ که‌ره‌ج له‌ دار دراوه‌ مه‌ریوان زانیار مرادی ۲۱
۱۷/۶/۱۳۹۷ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ که‌ره‌ج له‌ دار دراوه‌ دێولان ڕامین حوسێن په‌ناهی ۲۲
۱۸/۶/۱۳۹۷ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ ورمێ له‌ دار دراوه‌ شنۆ ئه‌حمه‌د شه‌باب ۲۳
۱۸/۶/۱۳۹۷ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ ورمێ له‌ دار دراوه‌ شنۆ ناسر عه‌زیزی ۲۴
۱۹/۶/۱۳۹۷ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تیی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌ میاندواو له‌ دار دراوه‌ گامیشگۆلی میاندواو که‌ماڵ ئه‌حمه‌دنیژاد ۲۵

 

 

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷دا قوربانیی تەقینەوەی مین بوون

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
۱ هیوا خزری کۆڵبەر مەهاباد لاقی پەڕیوە لە سنووری تەمەرچین کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە ۱۸/۴/۱۳۹۷
۲ سەیفوور یاری کۆڵبەر پاوە لاقی پەڕیوە لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە ۲۱/۴/۱۳۹۷
۳ ئەییوب نیکزاد کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە ۲/۶/۱۳۹۷
۴ مەنسور کوڕی مەجید کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۳/۶/۱۳۹۷
۵ ناسر بانوج کۆڵبەر مەریوان کوژراوە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان گیانی لە دەست داوە ۳/۶/۱۳۹۷
۶ ئیقبال کوڕی ئەحمەد کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۳/۶/۱۳۹۷
۷ ئیبراهیم کوڕی محەممەد کۆڵبەر مەریوان بریندار بووە بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوجە سنوورییەکان بە توندی بریندار بووە ۳/۶/۱۳۹۷
۸ مێهدی خووگر جوتیار مەریوان بریندار بووە لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە سەر مین و لاقی پەڕیوە ۱۱/۶/۱۳۹۷
۹ ئەسکەندەر گاکەشی کۆڵبەر سەردەشت کوژراوە لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆ کەوتۆتە سەر مین و کوژراوە ۲۰/۶/۱۳۹۷

 

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷دا گیراون و حوکم دراون

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
۱ کاوە بابامرادی سنە ژینگەپارێز به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ ۱/۴/۱۳۹۷
۲ ئیقباڵ قوبادی کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای دوو ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ۳/۴/۱۳۹۷
۳ منارە مەلاوەیسی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە ۳/۴/۱۳۹۷
۴ زەمانە زێویە سەقز مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای سێ ساڵ زیندانیی تەعلیقیی بەسەردا سەپاوە ۳/۴/۱۳۹۷
۵ ئەمیر حوسێن دارابی کرماشان رۆژنامەنووس بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە گیراوە ۵/۴/۱۳۹۷
۶ ئه‌مین عه‌لیزاده‌ ئیلام ده‌روێشی گونابادی به‌ هۆکارتی ناڕوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ گیراوه‌ ۸/۴/۱۳۸۷
۷ جه‌لال موسه‌وی ئیلام ده‌روێشی گونابادی به‌ هۆکارتی ناڕوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ گیراوه‌ ۸/۴/۱۳۸۷
۸ فەر‌هاد عه‌بدوڵلاپوور شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ ۹/۴/۱۳۹۷
۹ کامران شێخە مەهاباد مەدەنی بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە ۹/۴/۱۳۹۷
۱۰ ئەنوەر خزری مەهاباد مەدەنی بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە ۹/۴/۱۳۹۷
۱۱ خسرو بشارەت مەهاباد مەدەنی بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە ۹/۴/۱۳۹۷
۱۲ شۆڕش قادر سه‌کینه‌ شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ ۱۰/۴/۱۳۹۷
۱۳ دڵشاد فه‌قێ‌زاده‌ شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ ۱۰/۴/۱۳۹۷
۱۴ فه‌هیم نه‌ورۆزی شنۆ مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ ۱۰/۴/۱۳۹۷
۱۵ ئەنوەر عەڕەب بۆکان نووسەر به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ دژی کۆماری ئیسلامی گیراوه‌ ۱۰/۴/۱۳۹۷
۱۶ ئەرەستوو مرادی سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۱/۴/۱۳۹۷
۱۷ سابیر خەلیفە شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۴/۱۳۹۷
۱۸ عیرفان ڕەشیدی پاوە ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۴/۱۳۹۷
۱۹ مەعسوومە تەقی نەژاد کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ ئایینی مەسیحی لە شاری کەرەج گیراوە ۱۳/۴/۱۳۹۷
۲۰ مریەم فەرەجی سەرپێلی زەهاو خوێندکاری زانکۆ لە کەرەج بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۴/۴/۱۳۹۶
۲۱ مستەفا باقری ئاشنا هەمەدان ئەندازیار بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ ۱۵/۴/۱۳۹۷
۲۲ ئەردەشیر مووسەوی کرماشان کارناسی سیاسی بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ ۱۵/۴/۱۳۹۷
۲۳ مێهدی ئازادبەخت لوڕستان وێنەگر بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ ۱۵/۴/۱۳۹۷
۲۴ بیژەن گراوەند کرماشان ئەندازیار بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ ۱۵/۴/۱۳۹۷
۲۵ شەهریار تەهماسبی کرماشان کارناسی سیاسی بە تاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و فەرهەنگی گیراوە و تۆمەتی ئەمنیەتیی دراوەتە پاڵ ۱۵/۴/۱۳۹۷
۲۶ ئەرسەلان هیدایەتی قوروە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۵/۴/۱۳۹۷
۲۷ موزەفەر وەلەدبەیگی پاوە نووسەر بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۶/۴/۱۳۹۷
۲۸ عەزیز ڕەشیدی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی سەردانی باشووری کوردستان و بڕینی سنوور دەسبەسەر کراوە ۱۶/۴/۱۳۹۷
۲۹ ئامانج ڕەشیدی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی سەردانی باشووری کوردستان و بڕینی سنوور دەسبەسەر کراوە ۱۶/۴/۱۳۹۷
۳۰ مستەفا قادر زێنەب ورمێ مەدەنی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ۱۱ ساڵ زیندانیی دراوەتێ ۱۶/۴/۱۳۹۷
۳۱ ڕەحیم مەحموودی ورمێ مەدەنی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ۱۱ ساڵ زیندانیی دراوەتێ ۱۶/۴/۱۳۹۷
۳۲ زانیار ئەحمەدی‌نیاز سنە خوێندکار بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو سزای ۸ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ۱۶/۴/۱۳۹۷
۳۳ شەهاب ئەحمەدی‌ئازەر نەغەدە چالاکی سیاسی بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۹/۴/۱۳۹۷
۳۴ واحید ئەمین‌پوور پاوە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۰/۴/۱۳۹۷
۳۵ وریا فەرەجی “نێ”ی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۰/۴/۱۳۹۷
۳۶ وشیار کەسرایی “نێ”ی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۰/۴/۱۳۹۷
۳۷ عەتا فەتاحی سەردووشی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۰/۴/۱۳۹۷
۳۸ سۆران ئەحمەدی پاوە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۱/۴/۱۳۹۷
۳۹ سەرهان خەلیلزادە ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۱/۴/۱۳۹۷
۴۰ سام عەبباسی کرماشان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۱/۴/۱۳۹۷
۴۱ پەیمان عەبدی مەریوان چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۲/۴/۱۳۹۷
۴۲ فەریبا خەرامیدە سنە چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۲/۴/۱۳۹۷
۴۳ کەریم سەیدزادە بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۳/۴/۱۳۹۷
۴۴ شەهرام سەیدزادە بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۳/۴/۱۳۹۷
۴۵ سیروان ئەرخەوانی تەنگیسەری سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۳/۴/۱۳۹۷
۴۶ ئەمیر ڕەزایی تەنگیسەری سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۳/۴/۱۳۹۷
۴۷ فەرزاد سادقیان تەنگیسەری سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۳/۴/۱۳۹۷
۴۸ عەلی ئەڵڵاوەیسی سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۳/۴/۱۳۹۷
۴۹ سەیران ئارامیش سنە مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۸/۴/۱۳۹۷
۵۰ فەردین وەفایی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۹/۴/۱۳۹۷
۵۱ موختار زارعی سنە چالاکی سیاسی بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۳۰/۴/۱۳۹۷
۵۲ فاڕووق سەیدزادە مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای ۱۶ مانگ زیندانیی دراوەتێ ۳۰/۴/۱۳۹۷
۵۳ لایەق ئەحمەدی مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای ۱۶ مانگ زیندانیی دراوەتێ ۳۰/۴/۱۳۹۷
۵۴ ئازاد ڕووحانی مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە دژی حکومەت گیراوە و سزای ۱۶ مانگ زیندانیی دراوەتێ ۳۰/۴/۱۳۹۷
۵۵ محەممەد پەڕتەوی مەریوان سەرباز بەتۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراوە ۳۱/۴/۱۳۹۷
۵۶ بەختیار عارفی سەردەشت مامۆستای قوتابخانە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە و سزای ۱۸ مانگ زیندانی دراوەتێ ۲/۵/۱۳۹۷
۵۷ حیسام حوسێنی داڵاهۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲/۵/۱۳۹۷
۵۸ فەرهاد جەهان‌بەیگی کرماشان ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲/۵/۱۳۹۷
۵۹ زەبیحوڵڵا ڕەئووفی سنە مەدەنی بە تۆمەتی پڕوپاگندە دژی ڕێژیم سزای ۲ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ “میناب”ی بەسەردا سەپاوە ۴/۵/۱۳۹۷
۶۰ ڕامین کاردانی سەقز مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە رێفراندۆمی باشووری کوردستان سزای ۴ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە ۵/۵/۱۳۹۷
۶۱ یوسف شیناوێیی پیرانشار کۆڵبەر بە تۆمەتی بڕینی سنوور و هێنان و بردنی کاڵا گیراوە ۶/۵/۱۳۹۷
۶۲ محەممەد ئەحمەدی سنە چالاکی ئایینی بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە ۷/۵/۱۳۹۷
۶۳ فەرشاد تاهیری سنە چالاکی ئایینی بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە ۷/۵/۱۳۹۷
۶۴ ئەکبەر سەمەدی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “گوڵیچییەر” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۶۵ عوسمان دڵاویز مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “گوێزە کوێرە” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۶۶ محەممەد کەرەمی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “گوێزە کوێرە” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۶۷ محەممەد ئێرانخا

 

مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۶۸ محەممەد مەملەکەتی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۶۹ محەممەد حوسێنی مەریوان مەدەنی خەڵکی ئاوایی “دەرێ” و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۰ پەیمان شاکریان مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۱ سەیوان شاکریان مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۲ محەممەد پەرتەوی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۳ نێگینسا شەهبازی ئیلام ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۴ واحید بێهبەهانی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی سزای ۶ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی قەزوینی بەسەردا سەپاوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۵ حەسەن گەڵوانی نەغەدە مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی سزای ۵ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۷۶ ئاڕمان غەفووری مەریوان ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۱/۵/۱۳۹۷
۷۷ هوشمەند عەلیپوور سەردەشت چالاکی سیاسی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۷۸ محەممەدی وەستاقادر سەقز چالاکی سیاسی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۷۹ بەرزان محەممەدی مەریوان مەدەنی لە ناڕەزایەتییەکانی شاری تاراندا گیراوە و چارەنووسی ناڕوونە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۸۰ کورش عەزیزی شنۆ مکانیک خەڵکی قەرەسەقڵ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۵/۱۳۹۷
۸۱ یوسف ئەحمەدی شنۆ مەدەنی خەڵکی تاچیناوێ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۵/۱۳۹۷
۸۲ مەقدیر محەممەدزادە شنۆ مەدەنی خەڵکی سینگان و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۵/۱۳۹۷
۸۳ ئەبووبەکر میناپاک شنۆ مەدەنی خەڵکی سەوجە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۵/۱۳۹۷
۸۴ مەنسوور عومەرزادە شنۆ مەدەنی خەڵکی دەشتەبێڵ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۵/۱۳۹۷
۸۵ فاڕووق محەممەدی کامیاران مەدەنی خەڵکی شاهۆ و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۴/۵/۱۳۹۷
۸۶ جەماڵ سەفەوی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۴/۵/۱۳۹۷
۸۷ کامیل ئەحمەدی شنۆ مەدەنی خەڵکی حەسەن نووران و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۵/۵/۱۳۹۷
۸۸ سەیوان کەمانگەر کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۸۹ کامیار کەمانگەر کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۹۰ ڕەحیم خاتری کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۹۱ سەحەر کازمی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۸/۵/۱۳۹۷
۹۲ سەید جەمال سەفەوی پیرانشار مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی و چالاکیی ئەمنیەتی دژی حکومەت گیراوە ۱۶/۵/۱۳۹۷
۹۳ ڕەزا رەسووڵپوور ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای ۵ ساڵ زیندانیی دراوەتێ ۱۹/۵/۱۳۹۷
۹۴ حوججەت ڕەزمجو ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای ۵ ساڵ زیندانیی دراوەتێ ۱۹/۵/۱۳۹۷
۹۵ حەمید ڕەحیمی ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبێکی کوردی گیراوە و سزای ۱۸ مانگ زیندانیی دراوەتێ ۱۹/۵/۱۳۹۷
۹۶ مووسا مەحموودی شنۆ مەدەنی خەڵکی گوندەوێلە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۴/۵/۱۳۹۷
۹۷ حەسەن عەبدوڵلازادە مەهاباد مەدەنی بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی سزای ۶۷ مانگ زیندانی و لێدانی ۴۰ قامچی و ۱۵ ساڵ بێبەشی لە چالاکییە کۆمەڵاتییەکانی بەسەردا سەپاوە ۲۵/۵/۱۳۹۷
۹۸ بێهنام ئیسماعیل زادە شنۆ چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۸/۵/۱۳۹۷
۹۹ محەممەدئەمین قازی شنۆ مەدەنی خەڵکی گوندەوێلە و بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۷/۵/۱۳۹۷
۱۰۰ محیەدین غەیاسی ئیلام مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۸/۵/۱۳۹۷
۱۰۱ موسلیم سوبحانی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۹/۵/۱۳۹۷
۱۰۲ ئومید ئەسەدی کامیاران مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۳۰/۵/۱۳۹۷
۱۰۳ شاکر باقی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۳۰/۵/۱۳۹۷
۱۰۴ ئەنوەر ئاتەشتەر بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۳۰/۵/۱۳۹۷
۱۰۵ جەلال بابایی ڕوانسەر مەدەنی بە تۆمەتی کوشتنی چەکدارێکی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱/۶/۱۳۹۷
۱۰۶ ئاڕمان غەفووری مەریوان ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲/۶/۱۳۹۷
۱۰۷ ئارام یوسفی سنە شۆفیری تەکسی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۵/۶/۱۳۹۷
۱۰۸ مەنووچێهر کەڵەشیپوور ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۶/۶/۱۳۹۷
۱۰۹ لەتیف ئەحمەدی جوانڕۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۸/۶/۱۳۹۷
۱۱۰ گەلاوێژ محەممەدی سەقز ئێرانی_کانادایی لە فڕۆکەخانە بە هۆکاری ناڕوون گیراوە و بۆ شوێنێکی نەزانراو گواستراوەتەوە ۸/۶/۱۳۹۷
۱۱۱ سیروان هوشمەند مەریوان مەدەنی ئیتلاعات بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی گرتوویەتی ۹/۶/۱۳۹۷
۱۱۲ موختار وەلیپوور مەریوان مەدەنی ئیتلاعات بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی گرتوویەتی ۹/۶/۱۳۹۷
۱۱۳ واحید خالیدنیژاد شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۱/۶/۱۳۹۷
۱۱۴ سەعدی مەعرووفی نەغەدە مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۱/۶/۱۳۹۷
۱۱۵ نەجەف مێهدی‌پوور ئیلام نووسەر بە هۆی نووسین و بڵاوکردنەوەی ڕەخنەگرانە سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۱۱۶ خالید حوسێنی سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۱۱۷ مەزەفەر ساڵح‌نیا سنە چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۱۱۸ ئەرسەلان خودکام مەهاباد کارمەند بە تۆمەتی هاوکاریی ئەمنیەتی لەگەڵ حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە ۱۴/۶/۱۳۹۷
۱۱۹ هاجەر سەعیدی سنە ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۶/۶/۱۳۹۷
۱۲۰ ئەنوەر ڕەوشەن مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۶/۶/۱۳۹۷
۱۲۱ کەماڵ خاوەری مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۶/۶/۱۳۹۷
۱۲۲ سەجاد جەماڵی‌فەرد مەریوان چالاکی مەدەنی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۱۶/۶/۱۳۹۷
۱۲۳ ئارام فەتحی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۲۴ سۆران دانشوەر مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۲۵ موسلیم ئیبراهیمی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۲۶ دلێر ڕەوشەن مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۲۷ محەممەد ئەزکات مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۲۸ ئەحمەد تەبیرە مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۲۹ نەوشیروان خۆش‌نەزەر مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۰ ئەحسەن ئەمانی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۱ ئارمان ئەمانی مەریوان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۲ موزەفەر ساڵح‌نیا سنە مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۳ خالید گەنجی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۴ ڕەشید ناسرزادە شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۵ خدر دەوڵەتی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۶ سیامەند دەوڵەتی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۷ مووسا ئازەری شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۸ باقر سەفەری ڕوانسەر مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۳۹ جەعفەر ڕەسووڵپوور سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۰ بەهمەن ددانساز سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۱ محەممەد لەیلانەیی سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۲ محەممەد ئەمینی سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۳ وەفا…. سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۴ محەممەد … سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۵ دیاکۆ باغبانی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۶ ژیار قادری سەردەشت مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۷ سمکۆ سدیقی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۸ بێهنام مورادی دیواندەرە مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۴۹ سولێمان مامەند بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۵۰ سەدیق بەهرامی بۆکان مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۱/۶/۱۳۹۷
۱۵۱ خوسرەو قودرەت شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۲ ساڵح پاشایی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۳ سادق پاشایی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۴ محەممەد سەلەحشوور ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ئێران سزای ۸ ساڵ زیندانیی دراوەتێ ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۵ کاوان عومەرزادە ورمێ مەدەنی بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکەی ۲۱ی خەرمانان گیراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۶ سورەیا خدری سنە چالاکی مافی منداڵ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۷ موسلیم سەعیدپوور سنە چالاکی مافی منداڵ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۲/۶/۱۳۹۷
۱۵۸ هەرمان وەتمانی مەهاباد نووسەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە ۲۴/۶/۱۳۹۷
۱۵۹ عیززەدەەین لایقی مەهاباد چالاکی مەزهەبی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە ۲۷/۶/۱۳۹۷
۱۶۰ محیەدین ئیبراهیمی شنۆ مەدەنی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە ۳۱/۶/۱۳۹۷

 

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی هاوینی ۱۳۹۷دا بە هۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

ریز ناو و ناسناو خه‌ڵکی تەمەن چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
۱ حه‌دیس فه‌خرزاده‌ مه‌ریوان ۲۲ ساڵ خێزاندار و دایکی منداڵێکی بچووک بوو. به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی ئاگری له‌ خۆی به‌ردا و خۆی کوشت ۱/۴/۱۳۹۷
۲ گه‌شاوه‌ ئیبراهیم‌پوور پیرانشار ۱۸ ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی خۆی هه‌ڵاواسیوه‌ ۴/۴/۱۳۹۷
۳ نادیا خزرپوور سه‌رده‌شت ۱۸ ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌ ۷/۴/۱۳۹۷
۴ خەلیل عێبادی سەقز ۴۲ ساڵ کۆڵبەر بووە و دوای ئەوەی هێزەکانی ڕێژیم دەست بەسەر بارەکەی دادەگرن، خۆی کوشتووە ۱۰/۴/۱۳۹۷
۵ ڕۆئیا ڕەسوڵزادە سەردەشت ۲۰ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۷/۴/۱۳۹۷
۶ ئارەزوو دڵ ئەنگیز مەریوان ۲۳ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی هەڵاواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۲۷/۴/۱۳۹۷
۷ مریەم ڕۆستەمی سەرپێلی زەهاو ۱۷ ساڵ بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە ۷/۵/۱۳۹۷
۸ نوشین تۆرابی سەرپێلی زەهاو ۱۶ ساڵ بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە ۷/۵/۱۳۹۷
۹ ئیلهام فاتمی سەقز ۱۷ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۸/۵/۱۳۹۷
۱۰ ڕەزا نەزەری ئیلام ۲۷ ساڵ به‌هۆی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی خۆی هه‌ڵاواسیوه‌ ۱۱/۵/۱۳۹۷
۱۱ ئاراستە محەممەدپوور سەقز ۲۴ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ مێردەکەی لە ڕێگەی هەڵاواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۱۲ بەرزان ئەلیاسی سەرپێلی زەهاو ۳۷ ساڵ بە چەقۆ لە ملی خۆی داوە و بەهۆی خوێنبەربوونی زۆر گیانی لە دەست داوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۱۳ ئێران خدری سەرپێلی زەهاو ۱۹ ساڵ بەهۆی خەمۆکیی دوای ڕووداوەکانی بوومەلەرزەکەی ئەو شارە خۆی هەڵاواسیوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۱۴ جەمیلە مام حەسەن میاندواو ۳۰ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۱۵ فریشتە …. بانە ۲۷ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۱۲/۵/۱۳۹۷
۱۶ پەشمینە سوڵتانی کۆخانی میاندواو ……. بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی خنکاندوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۴/۵/۱۳۹۷
۱۷ ناسر شەریفی پیرانشار ………… مامۆستای خانەنشینکراو بووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۸/۵/۱۳۹۷
۱۸ ئەشکان فەرەجی سەقز …… بەهۆی هەژاری و بێ ئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۸/۵/۱۳۹۷
۱۹ تاهیر شەمسی سەقز ۲۲ ساڵ بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۹/۵/۱۳۹۷
۲۰ پەروین میرەکی جوانڕۆ ۱۷ ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۲۱ مەهشاد زەکی سەردەشت ۱۶ ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۲۲ مێهران مەحموودی دیواندەرە ۱۷ ساڵ  بەهۆی خەمۆکی و کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۲۳ پوریا لهۆنی نەوسوود ۳۱ ساڵ لە مەریوان بەهۆی بێکاری و بێدەرەتانی و ناهۆمێدی کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۲۳/۵/۱۳۹۷
۲۴ زەکەریا ئەسوەک سەردەشت ۱۳ ساڵ به‌ هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی خۆی کوشتووه‌ ۲۸/۵/۱۳۹۷
۲۵ ئیقبال خوسرەوی سنە ۳۶ ساڵ لە بەندیخانەی سنە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۲۷/۵/۱۳۹۷
۲۶ ژیلا ئەندایش مەهاباد ۲۰ ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۲۹/۵/۱۳۹۷
۲۷ شیوا… ورمێ ۲۲ ساڵ دایکی دوو منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە خۆی بەردەواوە ۴/۶/۱۳۹۷
۲۸ ڕەزا سەحرایی سەرابلەی ئیلام ۲۸ ساڵ بەهۆی هەژاری وێڕای خێزانەکەی (ویدا ڕۆستەمی) لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆیان کوشتووە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۲۹ ویدا ڕۆستەمی گراوند سەرابلەی ئیلام ۲۸ ساڵ بەهۆی هەژاری وێڕای مێردەکەی (ڕەزا سەحرایی) لە ڕێگەی خواردنی حەب خۆیان کوشتووە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۳۰ شەونم ڕەسووڵی سەردەشت ………..  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۳۱ چ . س بۆکان ۳۲ ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۱۳/۶/۱۳۹۷
۳۲ ح. عەبباسی ئیلام ۲۴ ساڵان بە هۆکاری ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۱۹/۶/۱۳۹۷
۳۳ مەهین … ئیلام ۱۴ ساڵان بەهۆی کێشەی خێزانی لە ڕێگەی خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۲۰/۶/۱۳۹۷
۳۴ سومەییە…. سنە ۱۵ ساڵان  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۲۳/۶/۱۳۹۷
۳۵ ئایشێ گوڵمحەممەدی پیرانشار ۱۶ ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۲۵/۶/۱۳۹۷
۳۶ موژدە عەزیمی ئیسلام‌ئاباد ۳۰ ساڵ  بەهۆی کێشەی خێزانی لەگەڵ بنەماڵەی مێردەکەی خۆی هەڵاواسیوە ۲۸/۶/۱۳۹۷
۳۷ ڕامین ئەکبەرپوور ئیلام ۱۲ ساڵ بەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە ۳۱/۶/۱۳۹۷

 

 

 

 

ئەو کەسانەی لە سی مانگی هاوینی ۱۳۹۷دا بە هۆی رووداوی کار زیانیان بەر کەوتووە

ریز ناو و ناسناو شوێن پیشه‌ جۆری زیان چۆنیه‌تیی رووداو رێکه‌وت
۱ شێرکۆ یوسفی پیرانشار کرێکاری به‌نداو گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی ده‌ربیجه‌یه‌کی به‌نداو ئاو بردوویه‌تی و خنکاوه‌ ۱/۴/۱۳۹۷
۲ وەحید مەولوودی سنه‌ کریکاری کارتۆنسازی گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ستانداردی ئه‌منیه‌تی که‌تووه‌ته‌ بن ده‌زگای پرێس ۸/۴/۱۳۹۷
۳ بێهنام مونفەرید سنە کرێکاری دەرمانخانە گیانی لە دەست داوە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر سووتاوە و گیانی لە دەست داوە ۳۰/۴/۱۳۹۷
۴ ئۆمید حوسێنی سنە تیکنسیەنی بڕق گیانی لە دەست داوە لە شاری یەزد بەهۆی بڕق گرتوویی سووتاوە ۸/۵/۱۳۹۷
۵ مێهردادئیبراهیمزادە دیواندەرە خوێندکاری بیرکاری گیانی لە دەست داوە لە شاری قەزوین کرێکاری کردوە و بەهۆی بڕق گرتوویی سووتاوە ۱۰/۵/۱۳۹۷
۶ پشتیوان قادری سنە کرێکاری بیناسازی گیانی لە دەست داوە لە کاتی کردکردندا دڵی ڕاوەستاوە و بەهۆی درەنگ گەیاندن بە نەخۆشخانە مردوە ۱۳/۵/۱۳۹۷
۷ فوئاد فەراقی سنە کرێکاری بیناسازی گیانی لە دەست داوە لە بانە و لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی بەرز بەربووەتەوە و گیانی لەدەست داوە ۱۷/۵/۱۳۹۷
۸ سەید بێهزاد حوسێنی سەقز کرێکاری کارخانەی قەند گیانی لە دەست داوە بەهۆی بڕق گرتوویی لە سەر کار گیانی لە دەست داوە ۲۰/۵/۱۳۹۷
۹ موختار نەسیم مەریوان کرێکاری شارەوانی گیانی لە دەست داوە بەهۆی ڕووخانی کارێزەوە گیانی لە دەست داوە ۳/۶/۱۳۹۷
۱۰ عوسمان ئیلاهی مەریوان کرێکاری شارەوانی گیانی لە دەست داوە بەهۆی ڕووخانی کارێزەوە گیانی لە دەست داوە ۳/۶/۱۳۹۷
۱۱ حەبیبوڵڵا رەزایی کامیاران کرێکاری بیرهەڵکەن گیانی لە دەست داوە لەکاتی کار لە سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست داوە ۱۱/۶/۱۳۹۷

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *