۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی کرێکاری لە سنە و مەریوان

دوو چالاکی کرێکاریی کورد لە سنە و مەریوان بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەسبەسەر کران.

ڕۆژی دووشەممە، ۴ی سەرماوەز خالید حوسێنی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە هۆکاری ناڕوون لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە گیراوە. بڕیار بوو ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ۶ی سەرماوەز بە دانانی بریگرتەی ۳۰ میلیۆن تمەنی ئازاد ببێ، بەڵام بە بڕیاری دادسەرا ماوەی دەسبەسەرکردنەکەی بۆ مانگێک درێژ کراوەتەوە.

خالید حوسێنی ڕۆژی شەممە، ۲۵ی جۆزەردان بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی دژی ڕێژیم دادگایی کرابوو.

لە هەواڵێکی دیکەدا بەختیار ڕەحیمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی مەریوان ڕۆژی چوارشەممە، ۶ی سەرماوەز دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

دەسبەسەرکردنی بەختیار ڕەحیمی و شوێن‌بزر کردنی لە حاڵێکدایە کە ناوبراو نەخۆشیی دڵ و گورچیلەی هەیە و لەو ماوەیەشدا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە.

شایانی باسە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو ناڕوونە و دەگوترێ بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *