۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی ۱۸۶ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ۹ مانگی ساڵی ۹۸ی هەتاویدا

هەتا کۆتایی پاییز لانیکەم ۱۹۸ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد  لەمساڵدا لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

وەک لە ڕاپۆرتی وەرزانەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتوە، لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا ۶۴ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ۶۴ کەسە ۱۸ کەسیان کوژراون و ۴۶ کەسیش بریندار بوون. له‌و ۱۸ کۆڵبەر و کاسبکاره‌ کە کوژراون، ۱۵ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لێ ئەستێندراوە، ۳ کۆڵبەر و کاسبکاریش _ یەکیان بەهۆی جەڵتەی دڵ لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان و دوو کەسیان (کە برابوون) بەهۆی سەرمابردووی و کەوتنەژێر ڕنوو_ گیانیان لە دەست داوە.

کوژران و برینداربوونی ۶۴ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە له‌ سێ مانگی هاوینیش‌دا لانیکەم ۶۶ كۆڵبه‌ر و لە وەرزی بەهاریشدا ۵۶ کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار ببوون؛ بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە ۱۸۶ کەس کە ۶۱ کەسیان کوژراون و ۱۲۵ کەسیش بریندار بوون.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *