۸ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بەندکرانی ۳۹۴ کەس لە کوردستان  لە سێ مانگی پاییز و سەپاندنی سزای ۴۰۴۰ مانگ زیندان بەسەر ۳۶ زیندانیی سیاسیی کورددا

لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا سەدان کەس بەهۆی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراون کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و نیشانی ۳۹۴ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا جیا لەو ۲۱۸ کەسەی لە ڕەشبگیرەکەی کۆتایی مانگی خەزەڵوەردا گیرابوون و ناوەکانیان بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو، ۱۷۶ کەس لە شارە و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ۳۶ کەس لەوان حوکمی لە ۴ مانگ تا ۱۱۸ ساڵ (سەرجەم ۳۳۶ ساڵ و ۸ مانگ، بە واتایەکی دی ۴۰۴۰ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

گرتنی ۱۷۶ کەس و حوکمدانی ۳۶ کەس لەوان لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵ لە حاڵێک دایە کە له‌ ماوه‌ی سێ مانگەی هاوین‌دا لانیکه‌م ۲۱۶ که‌س و لە وەرزی بەهاریشدا ۱۰۶ چالاکی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون و بە لەبەرچاوگرتنی ئاماری ئەو ۲۱۸ کەسەی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەردا گیرابوو و ناوەکانیان ئاشکرا ببوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراون، لە ۷۱۶ کەس تێپەڕیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *