۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانی لە سنە و ئیلام

دوو هاونیشتمانیی کوردی خەڵکی سنە و ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار، لاوێکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی “ئەمیرعەلی مەجدی” لە شوێنی کارەکەی لە کتێبفرۆشیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو لەلایەن ئەو هێزانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوە و لە  کاتی گیرانیدا کەوتۆتە بەر ئەشکەنجە و ئازار و بێڕێیزی پێکردن.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانبار، لاوێکی کورد بە ناوی “ئارمان محەممەدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی قەرارگای شارامفەر کراوە.

شایانی باسە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *