۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ده‌سبه‌سه‌ر کردنی باوک و کورێک له‌ شاره‌دێی “په‌سوێ”ی پیرانشار

چاونیوز: ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۱۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی له‌ ئاوایی په‌سوێی سه‌ر به‌ شاری خانێ کوڕ و باوکێک ده‌سبه‌سه‌ر کران.

به‌ پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۱۱ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۸، هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئورمییه‌ و خانێ هێرش ده‌به‌نه‌ سه‌ر ماڵی دوو که‌س به‌ناوه‌کانی سه‌ید “مسته‌فا سه‌بری” و کوڕه‌که‌ی واتا سه‌ید “ئه‌حمه‌د سه‌بری” و دوای پشکنینی وردی ماڵه‌که‌یان و سووکایه‌تییه‌کی زۆر ئه‌و دوو که‌سه‌ ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ په‌سوێ به‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای چه‌ند کاتژمێر سه‌ید مسته‌فا ئازاد ده‌کرێت به‌ڵام کوڕه‌که‌ی(سه‌ید ئه‌حمه‌د) هه‌تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه‌ و دیار نییه‌ به‌ چ هۆکارێک گیراوه‌، له‌ کوێ ڕاگیراوه‌ و چی به‌سه‌ر هاتووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *