۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ده‌سبه‌سه‌رکرانی ۵ که‌س له‌ ناوچه‌ی پیرانشار

چاونیوز: له‌ ناوچه‌ی پیرانشار ۵ که‌س به‌ تۆمه‌تی ناڕوون ده‌ست به‌سه‌ر کران.

به‌ پێی هه‌واڵی گێشتوو به‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ ۱۱ی ڕه‌شه‌مه‌ی ۱۳۹۸هه‌تاوی ۵ که‌س به‌ تۆمه‌تی ناڕوون له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن و بۆ شوێنێکی نادیار له‌ ورمێ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی چاونیوزی راگه‌یاند: دوێنی یه‌کشه‌ممه‌، هێزه‌کانی ئیتلاعاتی سپای خانێ به‌ پێشه‌نگی جاشه‌ به‌ناوبانگه‌کانی وه‌ک عه‌لی ئاته‌ش به‌رگ، مه‌لا عه‌لی قۆرخچی و چه‌ند که‌سی تر وێڕای هێزه‌کانی سپای ورمێ به‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر چه‌ند ماڵ و ۵ که‌س ده‌ستگیر ده‌که‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ له‌به‌ر ته‌ناهی خۆی نه‌یویست ئاشکرا بکرێ گوتی: ئه‌و ۵ که‌سه‌ بریتین له‌، “محه‌مه‌د ئیبراهیم زاده‌” خه‌ڵکی  ئاوایی خورینج، “عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌” خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێ، “حه‌مه‌ره‌سووڵ ئه‌لیاسی” خه‌ڵکی نه‌غه‌ده‌، “سه‌لام بازرگانی” خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێ و هه‌ر وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کانی پێشووتر دا ئاماژه‌مان پێکردبوو “سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌بری” خه‌ڵکی ئاوایی په‌سوێ که‌ باوکیشی بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک گیرابوو و دواتر به‌ردراوه‌. ئه‌و پێنج که‌سه‌ن که‌ ده‌ست به‌سه‌رکراون و بنه‌ماڵه‌کانیان هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر هۆکار گرتن و شوێنی ڕاگرتنیان نییه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *