۱ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانییه‌ک لە کرماشان

چاونیوز: بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، کەسێک لە کرماشان کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسێک بە ناوی “عوبەید عەزیزنەژاد” خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دەگوترێ ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوەو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم” ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *