۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ده‌ستگیر کردنی لاوێکی کورد له‌ سنه‌

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ۱۳۹۸ ، لاوێکی کورد بە ناوی “خەبات محەممەدی” خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هێزە لیباس شەخسییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کردووە.

دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و هەتا ئێستا بەدوادچوونی بنەماڵەی محەممەدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *