۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

داربڕین لە پیرانشار پەرەی سەندووە

چاونیوز: بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، شەوی ڕابردوو ٢٤ی ڕەشەممەی ١٣٩٨ لە ئاوایی کێلەسیپان کەسانێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتەوە سەر دارستانەکانی ئەو ئاواییە و چەندین داریان بڕیوە، بەڵام دواتر کە خەڵکی ئاوایی خورینج هەست بەو تاڵانکارییە دەکەن ڕاویان دەنێن و دار بڕەکان ڕادەکەن.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەوە دەیان جارە داربڕەکان لە “خەوی قورسی لایەنی پێوەندیداردا” باشترین کەڵک وەردەگرن و خەریکن زۆر شوێن بەرەو وێرانە بەرن!

هەروەها جێگای وەبیرهێنانەوەیە، چەن مانگ لەمەوبەر لە لایەن ژینگەپارێزانی پیرانشار و خەڵکی ئاوایی زەنگیاوێ، دەست بەسەر سایپایەکی داری بڕدراودا گیرا کە بە گوتەی فەرمانبەرانی جەنگەڵبانی تاوانباران ڕادەستی دادگا کراون کە چی هیچ بەڵگەیەک بۆ ڕای گشتی نەدرا درەێ و ئێستاش ڕوون نییە کە سزا دراون یا خود نا!!!….

ئەوە ڕێکخراوە ژینگە پارێزە لە درێژەدا دەڵێ: لەم پێوەندییەدا بە پێویستی دەزانین سپاسی خەڵکی ئاوایی ژینگەدۆستی خورینج بکەین بۆ ئەو هەڵمەتە شێرانەیان. چاوەڕوانیمان ئەوەیە خەڵکی ئاواییەکان هەست بە خاوەندارەتی لە زێد و وڵاتی خۆیان بکەن و هەر ئەوا بە گورجوگۆڵی بەرەوڕووی تاڵانکەران ببنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *