۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عارف محەمەدی مرەخەسی پێدرا

چاونیوز: عارف محەمەدی بەندیی سیاسی کورد کە دوو ساڵانی زیندان بەسەر دا سەپاوە، لە زیندانی ورمێ وە مرەخەسی پێدرا.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٨، عارف محەمەدی زیندانی سیاسی خەڵکی ورمێ بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی ورمێ مرەخەسی پێدرا.

ئەم زیندانییە سیاسیە کوردە ڕۆژی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە گیرابوو و دوای ٢١ ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ بەندی ١٢ی گرتووخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

عارف محەمەدی ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژ لە شوعبەی ٢ی دادگای شۆرشی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی”شیخلو” بە تاوانی “ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” ٥ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپا، بەڵام دواتر وێڕای تانە لێدان لەم بڕیارەی دادگە، حوکمەکەی لەلایەن کەرتی ١٣ی دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *