۸ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادیی دوو چالاکی مەدەنی بە شێوەی کاتی

چاونیوز: دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێولان بە ناوەکانی فەریدە وەیسی و ئازاد عەبباسی دوای دوو مانگ راگیران لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
ئەم دوو چالاکە مەدەنیە دوو مانگ لەوە پێش لە گەڵ سیرووس عەبباسی چالاکی مەدەنیی لە شاری دێولان دەسبەسەر کران بەڵام سەرەڕای بەدواداچوون بەرپرسانی قەزایی شاری سنە ھەتا ئێستا رێگەیان بە ئازاد کردنی سیرووس عەبباسی نەداوە.
شیاوی باسە کە ئەم سێ چالاکە مەدەنیە ھەر سێکیان ئەندامی بنەماڵەیەکن کە لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان تێکۆشانی مەدەنی و ژینگەپارێزییان ھەیە بەڵام بە تاوانی تەناهی ڕاگیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *