۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادیی دوو زیندانیی سیاسی لە شاری دێولان

چاونیوز: سیرووس عەباسی چالاکی مەدەنیی شاری دێولان لە زیندان ئازاد کرا
بە پێی ھەواڵی گەییشتوو بەناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوار شەمە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ سیرووس عەبباسی چالاکی مەدەنیی شاری دێولان پاش زیاتر لە دوو مانگ بە دانانی بارمتەی سەد ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ناوبراو دوو مانگ لەوە پێش لە گەل ھاوسەرەکەی فەریدە وەیسی لە بەردەم شوێنی کارەکەیان لە شاری دێولان لە لایەن ھێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەر کران.
دواتر ئازاد عەبباسی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کە بۆ بەدواداچوونی ھۆی گیرانی برا و براژنەکەی چووبوە ئیدارەی ئیتڵاعات ئەویش لەوێ دەسبەسەر کرا و ئەم ماوەیە لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی شاری سنەدا دەسبەسەر کرابوون کە دواتر ھەر سێکیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
لە لایەکی دیکەوە ئەفشین حوسەین پەناھی برای رامین حوسەین پەناھی دوێنێ چوارشەممە بە دانانی شەش سەد ملیۆن تمەن بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ناوبراو پاش گیرانی رامین حوسەین پەناھی دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ئینقلابی سنەوە ھەشت ساڵ
زیندانی بەسەردا سەپا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *