۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کێشەی ئاوی شارۆچکەی “بوڵواناوا”ی لەیلاخ

چاونیوز: سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسان کێشەی ئاوی شارۆچکەی بوڵواناوا چارەسەر نەکراوە.
بەپێی ھەواڵی گەییشتوو بە چاونیوز، ماوەیەکی زۆرە خەڵکی شارۆچکەی بوڵواناوا لە ناوچەی لەیلاخ لە گەڵ کێشەی کەم ئاوی ڕووبەڕوون و سەرەڕای ھەوڵ و تەقەلای خەڵک و وادەو بەڵێنییەکانی دەسەڵات خەڵکی ئەو ناوچەیە ھێشتا کێشەکەیان چارەسەر نەبووە. شایانی باسە بەرپرسانی شارەداری و شۆرای شاری لەیلاخ باس لەوە دەکەن کە ھەشت سەد میلیۆن تمەن بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە تەرخان کراوە، بەڵام خەڵکی بوڵواناوا باس لەوە دەکەن کە کەمتەرخەمی و ناشارەزایی بەڕێوەبەرانی ئەو کارە بووەتە ھۆی ئەوەی کە کێشەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و ھەندێ لە گەڕەکەکانی ئەو شارە تەنانەت دەستیان بە ئاوی خواردنەوەش ڕانەگات.

چاونیوز، پێشتریش چەند هەواڵێکی لەسەر گرفتی ئاوی خواردنەوە لەم ناوچانە بڵاو کردبۆوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *