۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

لەناو بردنی ژینگە و شوێنەواری مێژوویی لە کوردستان

چاونیوز: بە پێی هەواڵی گێشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا گردی “گەورە”ی ئاوایی “نەرزیوێ”ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن کەسانی هەلپەرەست و پاوانخواز تێکدراوە.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی راگەیاند: ئەو خەڵکانەی لە دەوروپشتی گردەکە زەوی و زاریان هەیە هەموو ساڵی چەند میترێک ئەو گردە دادەڕمێنن و بە زەوییەکەی خۆیانی دەلکێنن و خێرا ڕیشەیەکیشی لێ دەدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی گووت: بەداخەوە بەرپرسانی پێوەندیدار هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ پێش گرتنی بەم دیاردە قیزەونە هەڵنەهێناویتەوە و تەنانەت لە زۆر شوێن گوێ و چاوی خۆیان لە ئاست ئەم دەست درێژییە بە پووڵ و پارە دەنووقێنن و ساڵانە دەیان دۆنم پاوان، چایەر و لەوەڕگە، بژوێن و بەستێنی چۆمەکان و گرد و شوێنە مێژووییەکان بە پاساوی جۆراوجۆر دەکێڵدرێنەوە و دەکرێنە زەوی کێڵ و مرۆڤی بێ ئاوەز پێی وایە بەو زیاد کردنە قازانجیان کردووە بەڵام نازانن کە لانیکەم لەم پێوەندییەدا، ئەوە مێژوو و بەسەرهاتی باب و باپیرانی خۆی لەناو دەبا و ناسنامە و هەڤێتی خۆی خەوشەدار دەکا.ئەمە جگە لە تێکدانی ژینگە و هەواری کوردستانە.

شایانی باسە، لە چەند سالی رابردوو لە هەموو کوردستان، خەڵکانی هەلپەرەست و بەرژەوەندی خواز بەشێک بەدوای ساماندار بوونی یەک شەوە و بەشێک بۆ زیاد کردنی زەوییەکانیان ژینگە و ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان تێک دەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *