۶ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ مانگ زیندانی بۆ هاونیشتمانییەکی کوردی کرماشان

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کرماشانی بە ناوی “ئیسماعیل مەنسووری” لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە سێ مانگی زیندانی بەسەر داسەپا.

دادگای شۆرشی کرماشان، تاوانی “هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران”ی خستووە پاڵ ناوبراو و هەر بەم هۆیەشەوە حوکم دراوە.

ئەم هاونیشتمانییە دوای پێڕاگەیاندنی حوکمەکەی جارێ بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.

ئەم کورە کوردە، لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو(١٣٩٨) بە تاوانی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردی دژبەری ئێران بەبێ هیچ بەڵگە و یاسایەک لە ڕێگای نێوان داڵاهۆ کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستەبەسەر کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *