۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دۆخی نالەباری کرێکارانی ڕۆژبڕ لە پارێزگای ئورمییە

چاونیوز: دوای هاتن و تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا و پشوودانی سەرجەم بازار و ئیش و کاسپییەک، ڕەوشی کرێکارانی ڕۆژبڕ هەردێت و خراپتر دەبێت.

بەرپرسی بەڕێوەبەری ماڵی کرێکارانی پارێزگای ئورمییە بە ئاماژە دان بە ڕەوشی زۆر ئاڵۆز و خراپی کرێکارانی ئەو پارێزگایە ڕایگەیاند، ئەم کرێکارانە لە دۆخێکی یەکجار زۆر خراپ دان و پێویستیان بە نانی شەو هەیە، بەداخەوە هەتا ئێستا بە پێچەوانەی بەڵێنییەکانی بەرپرسان هیچ جۆرە یارمەتییەک بەو چینە لە کۆمەڵگا نەکراوە و هەر دێت و دۆخی ژیانیان زیاتر بەرەو تێکدانی یەکجارەکی دەڕوا.

جێگای ئاماژەیە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەلایەن کەسانی نیشتمان پەروەر و خۆبەخشی دڵسۆز بە جێگای دامەزراوە فەرمی و دەوڵەتییەکان، دەستیان کردووە بە هاوکاری گەیاندن و یارمەتی خەڵکی هەژار و کەم داهات، ئەو ڕێکخراوە و چالاکانە لەبەر چاوی داماوی حکومەت، زۆر بوێرانە جۆرێک خۆبەڕێوەبەری خۆڕسکانەیان لە کاتی قەیرانی کۆرۆنا تاقی کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *