۸ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕێزلێنان و پێزانینی چاڵاکانی مەدەنی لە کادری دەرمانی نەخۆشخانەی شاری شنۆ

چاونیوز: ئەمڕۆ دووشەمە ٨ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی لە ژێر ناوی کۆمەڵگای مەدەنی شاری شنۆ بە سەردانی کردن و پێشکەش کردنی دەستە گوڵ ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی کادری دەرمانی شاری شنۆ گرت.

لە درێژەی کاروچالاکی، چالاکانی مەدەنی لە ڕژهەڵاتی کوردستان ئەمجارە لە شاری شنۆ ڕێز لە ماندووبوونی بێ وچانی (پزیشک، برینپێچ، خزمەتگوزاری، چاوەدێری ژینگەیی، هتد…) کرد و ئەو پەیامەیان پێ دان کە، لەو کاتەی کە کۆرۆنا لە لوتکە دابوو لە گیانی خۆتان مایەتان دانا و بۆ رێزلێنان دەبێت بەپێوە ساڵانێک چەپڵەتان بۆ لێبدەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *