۶ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێبەری پەراوێزنشینی لەسەر خەڵکی پارێزگای ئورمییە

چاونیوز: زیاتر لە ٧٠٠هەزار کەس لە خەڵکی پارێزگای ئورمییە پەرواوێزنشینن.

جێگری سیاسی تەناهی و کۆمەڵایەتی پارێزگای ئورمییە ڕایگەیاند: لەکاتی ئێستادا ٧٠٠هەزار کەس لە حەشیمەتی ئەم پارێزگایە لە ناوچەکانی قەراخ شارەکان دانیشتوون و پێویستیان بە هەوڵی کلتووری و تایبەت وێڕای چارەسەرییەکی تۆکمەی ئەنجوومەنی گشتی پارێزگا هەیە.

بەپێێ سەرچاوەکان پارێزگاکانی کوردستان لە ئێران، رادەیەکی زۆر حەشیمەتی پەراوێز نشینی هەیە کە ئەمە هێمایەکە بۆ هەژاری کۆمەڵگا.

چێگای ئاماژەیە، بەهۆی هەژاری و نەداری لە کوردستان بەتایبەت نەبوونی هەلی کار و دەست وێڕانەگێشتن بە دەرفەت و پێداویستیی یەکسان خەڵکێکی زۆر لە قەراخ شارەکان ڕووی کردۆتە پەراوێز نشینی و بەوپەڕی نایەکسانی و نەبوونی، ژیان بەسەر دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *