۳۰ی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوشتنی لاوێکی خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “بێهزاد ساڵحی” تەمەن ١٨ ساڵ بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ دەکرێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانی لەدەست‌ دەدا.
ناوبراو خەڵکی ئاوایی “شش بید علیا” ی سەر بە شاری ڕوانسەرە و بە سووسەی هەڵگرتنی باری قاچاغ لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەدرێتە بەر دستڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا.
شایانی باسە، ئەوە بۆ یەکەمین جار نییە کە ئۆتۆمۆبێلی هاووڵاتیانی کورد بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپولی قاچاغ دەدرێنە بەر گوللە و لە ئاکامدا سەرنشینەکانیان گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن و دواتر هیچ لایەنێک لەپ پێوەندییەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *