۴ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ، چالاکێکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی سنە بە ناوی “سامان قادرنژاد”، لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

ئەو ناوەندە ئەمنیەتییە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر سەبارەت بە چالاکییەکانی “سامان قادرنژاد” لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵی ڕابردوو و چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەیان لەو چالاکە کۆمەڵایەتییە کردووە.

مەئموورانی ستادی خەبەری ئیتلاعاتی سنە، بەڵێننامەیان بەو چالاکە کۆمەڵایەتییە واژۆ کردووە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی چالاکی دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٦ مانگ زیندانی دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *