۳۱ی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکانی سیاسی بانگ و داوای هاوکارییان لێ دەکات

چاونیوز: ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە، دەیان چالاکی سیاسی بانگ و داوای هاوکاریی لێ کردوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی چاونیوز وەرگیراو لە هەنگاو، لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، بە دەیان چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسیی کورد لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕاگەیاند، ئیدارەی ئیتلاعات دوای بانگ کردنی ئەو چالاکانە داوای هاوکاری لێیان کردووە.

چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی پێشووی سیاسی لە کوردستانی ئێراندا بەردوام دەکەونە ژێر چاوەدێریی چڕی هێزە ئەمنیەتییەکان و هەروەها بە شێوەی جۆراوجۆر کێشە و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *