۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنە چالاکێکی سیاسی کورد لە تیرۆر دەربازی بوو

چاونیوز: لە وڵاتی سوید ژنە چالاکێکی سیاسی کورد لە تیرۆر دەربازی دەبێ.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کەس یان کەسانێکی نەناسراو بۆمبێکی دەستی بۆ ژووری نووستنی خاتوو سۆهەیلا کەڵهور فڕێ دەدەن و خێرا ڕا دەکەن. بەڵام هەرچەند تووشی زەرەر و زیانی ماڵی بووە، بە خۆشیەوە ناوبراو لەوپەڕی سڵامەتی دایە.

خاتوو سوهەیلا دەڵێ “ڕۆژی چوار شەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو کەسێک بە زمانی فارسی هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە و پێی وتووم کۆماری ئیسلامی ئێران کاری پێتە”. پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەیە.

خاتوو سوهەیلا_کەڵهوڕ ژنە چالاکوانی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دانیشتووی وڵاتی سوید و ئەندامی سەرکردایەتی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەو وڵاتەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *